گەڕانەوەى دووبارە بۆ چەمكی نامۆیی ماركس


یەك - دەروازە
نامۆبوون (Alienation) یەكێك بوو لە گرنگترین و موناقەشەئامێزترین تێمەكانی سەدەى بیستەم و تیۆریزەكردنەكەى ماركس ڕۆڵێكی سەرەكی و بەرچاوی لەم مشتومڕانەدا گێڕاوە

وێڕای ئەمانە، بەپێچەوانەى ئەوەى دەكرێت بیری لێبكەینەوە، خودی چەمكەكە بەشێوەیەكی هێڵیی گەشەی نەكرد و بڵاوكردنەوەى ئەو دەقانەى پێشووتر نەناسرابوون، كە بیركردنەوەكانی ماركسی لەسەر نامۆبوون هەڵگرتبوو، ساتگەلێكی گرنگیی لە گۆڕان و بڵاوكردنەوەى ئەم تیۆرییەدا هێنایە ئاراوە.
مانای ئەم زاراوەیە چەندین جار بەدرێژایی سەدەكان گۆڕانی بەسەردا هاتووە. لە گوتاری تیۆلۆژیی (ئیلاهیناسی)دا بۆ مەودای نێوان مرۆڤ و خوا بەكارهێنراوە؛ لە تیۆرییەكانی پەیوەندیی كۆمەڵایەتییدا، بۆ لەدەستچوونی ئازادیی بنچینەیی تاك بەكارهێنراوە؛ و لە ئابووریی سیاسیی ئینگلیزیشدا، ئاماژە بووە بۆ حەواڵەكردن و گواستنەوەى خاوەندارێتیی موڵ و مومتەلەكات. یەكەم لێكدانەوەى سیستەماتیكیی فەلسەفیی بۆ چەمكی نامۆبوون لە لایەن فرەدریش هێگڵی فەیلەسوفەوە بووە كە لە كتێبی فینۆمینۆلۆژیای ڕۆح (1807)دا زاراوەكانی Emtäusserung (وەرگێڕانی حەرفیی دەبێتە خۆ-لەدەرەوەڕاگرتن یان دەستبەرداربوون) و Entfremdung (بێگانەبوون) بۆ دەستنیشانكردنی گۆڕینی ڕۆح بۆ ئەویدیكەی ناخودیی لە مەیدانی بابەتێتیی(ئوبێكتیڤیتە)دا بەكارهێناوە. پرسیارە سەرەكیی و گشتییەكە بەشێوەیەكی دیار و بەرچاو لە نووسراوەكانی هێگڵییە چەپەكان و تیۆری نامۆبوونی ئایینیی لە كتێبی جەوهەری مەسیحییەت(1841)ی لودڤیگ فۆیەرباخ – واتا خستنەسەر و پرۆجەكشنی جەوهەری ئینسان بۆ نێو خودایەكی خەیاڵیی – بەردەوامی پێدرا و ئەمەش ڕۆڵێكی گرنگی لە گەشەسەندن و وەرچەرخانی ئەم چەمكەدا هەبوو. پاشان نامۆبوون لە ڕامان و بیركردنەوەى فەلسەفیدا دیارنەما و هیچ یەكێك لە بیرمەندە دیارەكانی نیوەى دووەمی سەدەى نۆزدە سەرنج و كاتێكی ئەوتۆیان بۆ ئەم چەمكە تەرخان نەكرد و بیریان لێنەكردەوە. تەنانەت ماركسیش بەدەگمەن لەو بەرهەمانەى لەسەردەمی ژیانی خۆیدا چاپ و بڵاوكرانەوە ئەم چەمكەى بەكارهێناوە و ئەم چەمكەش بەتەواوی لەلایەن ماركسیزمی ئەنتەرناسیۆنالی دوو (1889-1914) فەرامۆشكراوە و غائیب بووە.
هەرچۆنێك بێت، بەدرێژایی ئەم قۆناعە، چەندین بیرمەند گەشەیان بە چەند چەمكێك دا كە دواتر پەیوەندییان بە چەمكی نامۆبوونەوە كرد. ئەمیل دۆركهایم لە هەردوو كتێبەكەیدا دابەشكردنی كار (1893) و خۆكوژیی (1897)، زاراوەى "ئانۆمی" بۆ دەرخستنی كۆمەڵە دیاردەیەك بەكارهێنا كە بەهۆیەوە بەها و نۆرمە گەرەنتیكەرەكانی پێكەوەیی كۆمەڵایەتیی دوای بڵاوبوونەوە و فراوانبوونی سەرەكیی دابەشكردنی كار، دەگلێنە نێو قەیرانەوە. ڕەوتە كۆمەڵایەتییە پێكەوەییەكان بەگۆڕانكارییە گەورەكانەوە كەوتە نێو پرۆسەى بەرهەمهێنانەوە هەروەها وەك بنەمایەك بۆ بیركردنەوەى كۆمەڵناسانی ئەڵمانیی: جیۆرج زیمیل، لە كتێبی فەلسەفەى پارە(1900)دا، سەرنجێكی گەورەى خستە سەر هەیمەنەى دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان بەسەر تاكەكان و بەناشەخیبوونی بەرچاوی پەیوەندییە ئینسانییەكان؛ لەكاتێكدا ماكس ڤێبەر لە كتێبی ئابووریی و كۆمەڵگا(1922)دا، جەختی لەسەر دیاردەى "بەبیرۆكراتیبوون"ی ناو كۆمەڵگا و "عەقڵانییەتی ژمێریاریی" ناو پەیوەندییە ئینسانییەكان دەكردەوە و ئەمانەشی وەك جەوهەری سەرمایەداریی لەقەڵەم دا. بەڵام ئەم نووسەرانە وابیریان دەكردەوە كە دەستیانكردووە بە وەسفكردنی ئاراسە و مەیلە نەوەستاوەكان و تێگەیشتن و ڕامانەكانیان بەگشتیی بەو ئارەزووەوە دەگیرایە بەر كە نەزمی باڵادەستی كۆمەڵایەتیی و سیاسیی باشتر بكەن – هەڵبەتە بێگومان نەك ئەوەى جۆرێكی دیكە بكەنە جێگرەوەى ئەم نەزمە.

دوو
دۆزینەوەى دووبارەى نامۆبوون
دۆزینەوەى دووبارەى تیۆری نامۆبوون لەلایەن جۆرج لۆكاچەوە ئەنجام درا، كە لە كتێبی مێژوو و وشیاریی چینایەتی(1923)دا گەڕاوەتەوە بۆ چەند پەڕەگرافێكی سەرمایە(1867)ی ماركس – بەتایبەت لە بەشی "فیتیشزمی كاڵایی"(Der Fetischcharakter)دا – و زاراوەی "بەشتبوون" (Verdinglichung, Versachlichung) بۆ وەسفكردنی دیاردەیەك بەكاردەهێنێت كە بەهۆیەوە چالاكیی كار وەك شتێكی بابەتیی و سەربەخۆ لەبەرانبەر ئینساندا دەوەستێت و بەهۆى یاسا ئۆتۆنۆمە دەرەكییەكانەوە، بەسەر مرۆڤەكاندا باڵادەست دەبێت. وێڕای ئەمە، لە ناوەرۆكدا، تیۆرییەكەى لۆكاچ لێكۆچوونێكی نزیكی لەگەڵ هێگڵدا هەبوو، چونكە وەك شتێكی بونیادیی (پێكهاتەیی) لە بەشتبوون تێدەگەیشت. زۆر دواتر، پاش دوای دەركەوتنی وەرگێڕانی فەڕەنسیی[1]، كە ئەم كارە لەنێوان خوێندكاران و چالاكوانانی چەپدا دەنگدانەوەیەكی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، لۆكاچ بڕیاریدا جارێكی دیكە كتێبەكە بە پێشەكییەكی دوورودرێژی خۆ-ڕەخنەكردنەوە بڵاوی بكاتەوە (1967) كە لەو پێشەكییەدا ئەوەى ڕوونكردووەتەوە "مێژوو و وشیاریی چینایەتیی" تەنها لەو ڕووەوە هێگڵ پەیڕەو دەكات كە تیایدا نامۆبوون یەكسان دەكات بە بەبابەتیبوون (بەئوبێكتبوون)[2].
نووسەرێكی دیكە كە لە دەیەی 1920دا سەرنجی خۆی لەسەر ئەم تێمە چڕكردەوە ئیزاك ئیلیچ ڕۆبین بوو، لەكتێبەكەیدا بەناوی چەند وتارێك دەربارەى تیۆری بەهای ماركس(1928) دەڵێت تیۆری فیتیشیزمی كاڵایی بنەمای ماركس بوو بۆ چوونە نێو سیستەمی ئابوورییەوە و تیۆری بەهای ئەو بوو[3]. لەتێڕوانینی ئەم نووسەرە ڕووسییەدا، بەشتبوونی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان "وافیعی ڕاستەقینەى ئابووریی كاڵایی-سەرمایەداریی" بوو[4]. ئەمە "بەڕەمزبوون" یان وەهمی نەدەگرتەوە بەڵكو "بەماتریالیبوون"ی پەیوەندییەكانی بەرهەمهێنانیشی دەگرتەوە. ئەمە یەكێكە لە خەسڵەتەكانی پێكهاتە و بونیادی ئابووریی كۆمەڵگای هاوچەرخ... فیتیشیزم بەتەنها بریتی نییە لە لەدیاردەیەكی وشیاریی كۆمەڵایەتیی، بەڵكو بوونێكی كۆمەڵایەتیشی هەیە"[5].
سەرەڕای ئەم ڕوانگانە – ئەگەر ڕەچاوی ئەم نووسینانە لەسەردەمی نووسینیاندا بكەین، پڕلە مەعریفەن – كتێبەكەى ڕۆبین نەبووە هۆى بەرزبوونەوەى ئاشنایەتیی بە تیۆری نامۆبوون؛ چونكە قبوڵكردنی ئەم كتێبەش لە خۆرئاوا لە كاتی وەرگێڕانی بۆ زمانی ئینگلیزیی لە 1972 ڕوویدا (و لە ئینگلیزییەوە بۆ زمانەكانی دیكە).
ئەو ڕووداوە یەكلاكەرەوەیەى دواجار بووە هۆى بەرفراوانبوونی شۆڕشگێڕانەى چەمكی نامۆبوون، دەركەوتنی كتێبی دەستنووسە ئابووریی و فەلسەفییەكانی 1884 بوو لە ساڵی 1932دا، كە پێشتر لە سەردەمی ژیانی ماركسی لاودا چاپ و بڵاو نەبووبووەوە. ئەم نووسینە بەخێرایی بووە یەكێك لە گرنگترین ئەو دەقانەى بۆ زۆرترین زمان وەرگێڕدران، زۆرترین جار بڵاوكرایەوە و زۆرترین بووە نووسینی زۆرترین مشتومڕی فەلسەفیی لە سەدەى بیستدا، ئەو ڕۆڵە بنچینەیی و سەنتڕاڵەى ئاشكراكرد كە ماركس لەمیانەى قۆناغی گرنگی دروسبوونی بیركردنەوەی ئابووریی خۆى بە تیۆری نامۆبوونی بەخشیبوو: ئەویش بریتی بوو لە دۆزینەوەى ئابووریی سیاسیی[6]. بەمجۆرە، ماركس لەڕێگای كاتیگۆرییەكەى خۆیەوە، واتا كاری نامۆبوو (entfremdete Arbeit)[7]، نەك تەنها دەستیكرد بە فراوانكردنی پرسی نامۆبوون لەبواری فەلسەفیی، ئایینیی و سیاسییەوە بۆ بواری ئابووریی بەرهەمهێنانی ماتریالیی؛ بەڵكو هەروەها ئەوەشی دەرخست كە بواری ئابووریی مەسەلەیەكی جەوهەریی و كرۆكییە بۆ تێگەیشتن و زاڵبوون بەسەر نامۆبوون لە هەموو بوارەكانی دیكەدا. نامۆبوون لە كتێبی دەستنووسە ئابووریی و فەلسەفییەكانی 1844دا وەك دیاردەیەك پیشان دراوە كە بەرهەمی كار "وەك شتێكی نامۆ، وەك دەسەڵاتێكی سەربەخۆ لە بەرهەمهێنەران" لەبەرانبەر و دژی كار دەوەستێتەوە. بۆ ماركس:
"...دەركردن یان بەدەرەوەییكردن[Entaüusserung]ی كرێكار لە بەرهەمی كاری خۆى بەمانای ئەوە نایەت كە تەنها كارەكەى دەبێتە بابەتێك، بوونێكی دەرەكیی، بەڵكو هەروەها لەدەرەوەى خۆیشییەوە وەستاوە، سەربەخۆ و نامۆ پێی بوونی هەیە، و هەروەها وەك دەسەڵاتێكی ئۆتۆنۆم دەستدەكات بەدژایەتیكردنی[كرێكار]، و ئەو ژیانەى كرێكار بە بابەتەكەى بەخشیوە، ئێستا وەك دوژمن و نامۆ بەخۆى، دەوەستێتەوە"[8].
لەتەنیشتی ئەم پێناسە گشتییەوە، ماركس چوار ڕێگای دیكە ڕیزدەكات كە كرێكار لە كۆمەڵگای بۆرژوازیدا نامۆ دەبێت: 1) لەبەرهەمی كاری، كە دەبێتە "بابەت و ئوبێكتێكی نامۆ و دەسەڵاتی لەسەرووی خۆیەوە هەیە"؛ 2) لە چالاكیی كاری خۆی، كە "ڕاستەوخۆ وەك ئەو شتەى سەربەخۆی نییە، لەدژی خۆى دەوەستێتەوە"[9]؛ 3) لە "بوونی جۆریی مرۆیی خۆى" كە دەبێت بە "بوونێكی نامۆ بەخۆى"؛ و 4) لە بوونی مرۆڤەكانی دیكە و لە پەیوەندیدا بەكار و ئوبێكتەكانی كاری ئەوان[10].
بۆ ماركس، بەپێچەوانەى هێگڵ، نامۆبوون بەمانای تەواوی وشەكە نابێتە هاوسێی بەبابەتبوون (ئوبێكتیڤەبوون)، بەڵكو بەپێچەوانەوە هاوشانی دیاردەیەكی دیاریكراوی ناو فۆرمێكی دیاریكراوی ئابوورییە: كە بریتییە لە كاری بەكرێ و گۆڕانی بەرهەمەكانی كار بۆ ئەو ئوبێكت و بابەتانەى دژی بەرهەمهێنەران ڕادەوەستنەوە. جیاوازیی سیاسیی نێوان ئەم دوو هەڵوێستە زۆر و بەرفراوانە. لەكاتێكدا هێگڵ نامۆبوونی وەك دەركەوتنێكی ئۆنتۆلۆژیانەى كار پیشان دەدا، كەچی بەپێچەوانەوە ماركس نامۆبوونی وەك خەسڵەتی قۆناغێكی تایبەت، واتا قۆناغی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریی دەبینی و پێیوابوو دەكرێت لەڕێگای "ڕزگاركردنی كۆمەڵگا لە خاوەندارێتیی تایبەت"ـەوە بەسەر نامۆبووندا زاڵ ببین[11]. ئەو لە تێبینییەكانیدا كە هەڵبژاردنی چەند بڕگەیەكی لە كتێبەكەى جەیمز میل واتا ڕەگەزەكانی ئابووریی سیاسیی تێدایە، چەند خاڵێكی هاوشێوە دەخاتەڕوو:
كار دەبێتە دەركەوتەیەكی ئازا و دواجار چێژ و خۆشیی ژیان. لەچوارچێوەى خاوەندارێتیی تایبەتدا، كار بریتییە لە نامۆبوونی ژیان، چونكە من كاردەكەم بۆ ئەوەى بژیم، كاردەكەم بۆ ئەوەى ئامرازەكانی ژیانی تایبەت بەخۆم دابین بكەم. كارەكەى من، ژیان نییە. وێڕای ئەمە، لە كارەكەمدا خەسڵەتی تایبەتی تاكایەتیی من دیاریدەكرێت و جەختی لەسەر دەكرێتەوە، چونكە دەبێتە ژیانی تاك و فەردانییەتی من. كار دەبێتە ڕەسەن، چالاك و موڵك. لە چوارچێوەى هاوەندارێتیی تایبەتدا، فەردانییەتی من لەخۆى نامۆ دەبێت تا ئەو شوێنەى من نەفرەت لەم چالاكییە دەكەم، بۆ من ئەشكەنجە و ئازارە. لەڕاستیدا ئەم كارە جگە لە ڕواڵەت و ڕووی چالاكیی هیچی دیكە نییە و بەمهۆیەوە تەنها كاری زۆردارەكییە نەك لەڕێگای زەروورەتێكی ناوەكییەوە بەڵكو بەهۆی پێداویستییەكی سەرەڕۆیانەى دەرەكییەوە بەسەرمدا سەپێنراوە"[12].
بۆیە، تەنانەت لەم نووسراوە بڕگەبڕگە و هەندێكجار دڕدۆنگانەى سەرەتا، ماركس هەمیشە لەڕوانگەى مێژووییەوە نەك لە گۆشەنیگای سروشتییەوە، دەربارەى نامۆبوون لێكۆڵینەوە و مشتومڕی كردووە.

سێ
لێكدانەوە ناماركسیستییەكان بۆ چەمكی نامۆبوون
وێڕای ئەمە، پێویستە كاتێكی زۆر تێبپەڕێت تا لێكدانەوە مێژوویی و نائۆنتۆلۆژییەكانی چەمكی نامۆبوون جێكەوت ببێت. لە سەرەتای سەدەى بیستدا، زۆرینەى ئەو نووسەرانەى باسیان لەم دیاردەیە كردووە، هەمیشە لەڕواگەى گەردوونی و جیهانیی بوونی مرۆڤەوە باسیان لەم مەسەلەیە كردووە. بۆ مموونە، لە بوون و كات(1927)دا، مارتین هایدیگەر بە زاراوەگەلی ڕووتی فەلسەفییانە لێكۆڵینەوەى لەسەر كردووە. ئەو كاتیگۆرییەى بۆ فینۆمینۆلۆژیای نامۆبوونی خۆى بەكاریهێناوە، بریتی بوو لە چەمكی "فڕێدان"(Verfallenn): واتا ئارەزووی لەوێ-بوون یان دازاین (Dasein – بەشێوەیەكی ئۆنتۆلۆژیانە بوونی ئینسانیی دادەمەزرێنێت) بۆ خۆونكردن لەنێو هەلومەرجێكی ناڕەسەن و هاوئاهەنگیی لەگەڵ جیهانی دەوروبەردا. بۆ هایدیگەر "فڕێدانە نێو جیهان واتا كێشكردنێك بوو بۆ ناو بوون-لەگەڵ-ئەویدیكە، بەڕادەیەك كە ئەم مەسەلەیەى دوایی لەلایەن قسەى پووچ، كنەكاریی و ناڕوونییەوە ڕابەرایەتیی دەكرێت" – شتێك كە تەواو جیاوازە لە هەلومەرجی كرێكاری كارگە، ئەمەش یەكێك بوو لە سەرقاڵییە سەرەكییە تیۆرییەكانی ماركس. وێڕای ئەمە، هایدیگەر ئەم "فڕێدان" (یان كەوتن)ـەى وەك "تایبەتمەندییەكی خراپ و جێگای خەم و خەفەت لەقەڵەم نەدەدا كە لەوانەیە قۆناغە پێشكەوتووترەكانی كولتووری ئینسانیی بتوانن خۆیان لەوە ڕزگار بكەن"، بەڵكو بەپێچەوانەوە وەك خەسڵەتێكی ئۆنتۆلۆژیانە، "دۆخی ئێگزیستێنسیالی بوون-لەنێو-جیهان"دا دەبینی[13].
هێربەرت ماركۆزە، بەپێچەوان هایدیگەر، ماركسی بەباشی دەناسیی، نامۆبوونی بەتەواوی بە بابەتیبوون (ئوبێكتیڤەبوون) یەكسان دەكرد، نەك دەركەوتنی لەنێو پەیوەندییەكانی سرمایەداریی بەرهەمهێناندا بیبینێت. لە وتارێكی بڵاوكراوەیدا لە ساڵی 1933، دەڵێت "خەسڵەتی ناخۆش و پڕزەحمەتی كار"[14] نابێت تەنها ببەسترێتەوە و بدرێتە پاڵ "هەلومەرجە تایبەتەكانی ناو توانا و ئەنجامدانی كار، پێكهاتەبەندیی كۆمەڵایەتیی و تەكنیكیی كار"[15]، بەڵكو دەبێت وەك یەكێك لە خەسڵەتە بنچینەییەكانی سەیر بكرێت:
"لەكاركردندا، كرێكار هەمیشە ‘لەگەڵ شت‘ دایە: چ كەسێك لەئاراستەى ئامێرەوە بووەستێت و پلانە تەكنیكییەكان بكێشێت چ پەیوەست بێت بە لایەنە ڕێكخراوەییەكانەوە، چ لێكۆڵینەوە دەربارەى كێشە زانستییەكان ئەنجام بدات، چ خەڵك فێر بكات و هتد. لە چالاكیی خۆیدا، ڕێگا بەخۆى دەدات لەلایەن شتێكەوە ئاراستە بكرێت، خۆى بخاتە ژێر فەرمانەوە و لە یاساكانی پەیڕەوی بكات، تەنانەت ئەو كاتەى باڵادەستیی بەسەر بابەت و ئوبێكتەكەی خۆشیدا هەیە... هەرچۆنێك بێت ئەو "لەگەڵ خۆی"دا نییە... ئەو لەگەڵ "شتێكی دیكەى جگە لەخۆی" دایە – تەنانەت ئەو كاتەى ئەم ئەنجامدانە ژیانی گریمانەیی ئازادانەى بەدیبێنێت. بەدەرەكیكردن و نامۆبوونی بوونی مرۆڤ... لەبنەڕەتدا ناسڕدرێتەو و لانابرێت"[16].
لای ماركوزە، "نێگەتیڤیتەیەكی بنچینەیی لە چالاكییكاردا" بوونی هەبوو كە پەیوەندیی بە "جەوهەری ئەساسیی بوونی مرۆییەوە" هەیە"[17]. بۆیە ڕەخنەگرتن لە نامۆبوون دەبێتە ڕەخنەگرتن لە تەكنەلۆژیا و كار بەشێوەیەكی گشتیی و ئازادبوون لێی و ڕەتكردنەوەشی تەنها لە ساتی یاریدا دەستدەدات، واتا ئەو كاتەى خەڵك دەتوانن بگەن بەجۆرێك لە ئازادیی، كە لە چالاكیی بەرهەمهێنەرانەدا ئەوانەیان ڕەتدەكردەوە: "لە فڕێدانی تۆپێكدا، یاریزان بەشێوەیەكی بێسنوور دەگاتە سەركەوتنێكی گەورەى ئازادیی مرۆیی بەسەر ئوبێكتبوون و بەبابەتیبوون بەراورد بە بەهێزترین دەستكەوتی كاری تەكنیكی"[18].
لە ئیرۆس و شارستانێتی(1955)دا، ماركوزە بەمجۆرە مەودایەكی ڕوونتر لەگەڵ تێگەیشتنی ماركسدا دروست دەكات، پێیوایە ڕزگاربوونی مرۆڤ تەنها لەڕێگای لابردنی كار و تەئیدكردن و پشتڕاستكردنەوەى لیبیدۆ و یاری لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكاندا دەكرێت بەدیبهێنرێت. ئەو هەموو توانا و ئەگەرێكی ڕەتكردەوە كە كۆمەڵگا لەسەر خاوەندارێتیی هاوبەشیی ئامرازەكانی بەرهەمهێنان دامەزرابێت تا بەسەر نامۆبووندا زاڵ ببێت، لە زەمینەگەلێكدا كە كار بەگشتیی نەك تەنها كاری بەكرێ:
"...كاركردن بۆ ئامرازێكە كە ئەوان [زۆرینەى گەورەى دانیشتووان] كۆنتڕۆڵی ناكەن، ئەمەش وەك دەسەڵاتێكی سەربەخۆ دەجوڵێتەە كە تاكەكان ئەگەر بیانەوێت بژین تەسلیمی ببن. و هەرچەند زیاتر و زیاتر دابەشكردنی كار پسپۆڕیتر دەبێت، كار زیاتر نامۆ دەبێت.... ئەوان كاردەكەن... لە دۆخی نامۆبووندا [...لە] نەبوونی ڕەزامەندیدا [و لە] ڕەتكردنەوە ونەرێكردنی پرەنسیپی چێژدا"[19].
بەهای سەرەكیی كە خەڵك دەبێت لەدژی یاخی ببن بریتی بوو لە "پرەنسیپی ئەنجامدان" كە بەهۆى كۆمەڵگاوە دەسەپێنرا. لەبەر ئەوە، ماركوزە پێیوایە،
"ناكۆكیی نێوان سێكسوالیتە و شارستانێتیی لەگەڵ فراوانبوون و گەشەكردنی ئەم هەیمەنە و دسەڵاتەدا ئاشكرا دەبێت. لەژێر حاكمییەتی پرەنسیپی ئەنجامداندا، جەستە و زەین دەبن بە ئامرازەكانی كاری نامۆبوو، ئەگەر ئەوان ئازادیی خود – بابەتی لیبدۆیی ڕەتبكەنەوە تەنها دەتوانن وەك ئامراز بەمانای وردی وشەكە بجوڵێنەوە... مرۆڤ بوونی هەیە... وەك ئامرازێكی كردەى نامۆبوو"[20].
بۆیە، تەنانەت ئەگەر بەرهەمهێنانی ماددیی بەشێوەیەكی یەكسانانە و عەقڵانیانە ڕێكبخرێت، "هەرگیز ناتوانێت ببێتە قەڵغانی ئازادیی و ڕەزامەندبوون... ئەوە تەنها قەڵغان و مەیدانی دەرەوەى كارە دەتوانێت پێناسەى ئازادیی و تێربوون و بەدیهێنان بكات"[21]. بەدیلەكەى ماركوزە وازهێنانە لە ئەفسانەى پرۆمتەیی كە لای ماركس زۆر خۆشەویست بوو لەبەرانبەردا زیاتر نزیكبوونەوە لە ڕوانگەى دیۆنۆسیۆسییە: "ئازادكردنی ئیرۆس"[22]. بەپێچەوانەى فرۆید، كە لە كتێبی شارستانێتیی و نیگەرانییەكانی(1929)دا پێیوابوو ڕێكخستنی ناسەركوتكەرانەى كۆمەڵگا دەبێت پاشەكشە بە مەترسییانە بكات لە پەیوەندییەكانی مرۆڤدا كە بەهۆى ئاستی شارستانێتییەوە دروستبووە، كەچی ماركوزە بەو باوەڕە گەیشتبوو ئەگەر ئازادكردنی غەریزەكان لە "كۆمەڵگایەكی ئازاد"[23]ی پێشكەوتووی تەكنەلۆژیانەدا بۆ خزمەتی مرۆیی ڕووبدەن، نەك دەكەوێتە بەرەی پێشكەوتنەوە، بەڵكو "پەیوەندییە كارییە تازە و سەقامگیرەكان" دادەمەزرێنێت[24]. بەڵام دەلالەتەكانی ئەو دەربارەى ئەوەى چۆن كۆمەڵگای نوێ دادەمەزرێت، بەڕادەیەك ناڕوون و یۆتۆپیاییە. ئەو لە كۆتاییدا كەوتە دژایەتیی هەیمەنەى تەكنەلۆژیا بەشێوەیەكی گشتیی، بەجۆرێك چیتر ڕەخنەى نامۆبوون ڕاستەوخۆ ڕووی لە پەیوەندییەكانی سەرمایەداریی نەبوو و ڕامانەكانی دەربارەى گۆڕانی كۆمەڵایەتیی تەواو ڕەشبینانە بوو بەجۆرێك چینی كرێكاری خستە نێو ئەو بكەر و سوبێكتانەوە كە بەئاراستەى بەرگریكردن لە سیستەمەكەدا دەجوڵێنەوە.
دوو ڕووخساری دیار و ڕابەری قوتابخانەى فرانكفۆرت، ماكس هۆركهایمەر و تیۆدۆر ئادۆرنۆ، گەشەیان بە تیۆرەیەك دەربارەى نامۆبوونی گشتێنراو دا دەرەنجامی هێرشبەرانەى كۆنتڕۆڵی كۆمەڵایەتیی و پاوانخوازیی پێداویستییەكانە لەلایەن میدیا گروپییەكانەوە. ئەوان لە كتێبی دیالەكتیكی ڕۆشنگەریی (1944)دا دەڵێن "عەقڵانییەتی تەكنەلۆژیی بریتییە لە عەقڵانییەتی خودی هەیمەنە و دەسەڵات. ئەوە خەسڵەتی بەزەبری كۆمەڵگای نامۆبووە لەخودی خوی"[25]. ئەمە بەو مانایە دێت سەرمایەداریی هاوچەرخ، تەنانەت كاتی بەتاڵ- لەدەرەوەى كار-یش چووەتە نێو میكانیزمەكانی بەرهەمهێنانەوەى ڕەزامەندیی گشتیی.
دوای جەنگی دووەمی جیهان، چەمكی نامۆبوون ڕێگای خۆی لەنێو دەروونشیكاریدا دۆزییەوە. ئەو كەسانەى ئەم بیرۆكەیەیان بەدەستەوە گرت لە تیۆرەكەى فرۆیدەوە دەستیان پێكرد كە لەسەر ئەو بنەمایە مرۆڤ ناچارە لەنێوان سروشت و كولتووردا یەكێكیان هەڵبژێرێت و بۆ ئەوەى چێژ لە ئاساییشی شارستانێتیی وەربگرێت بەزەرووریی دەبێت سەركوتی غەریزەكانی خۆى بكات[26]. لەهەندێك لە سایكۆلۆژەكان نامۆبوونیان بەو دەروونانەوە بەستەوە كە لەژێر هەژموونی هەڵبژاردنی ئەم ناكۆكییەدا لەهەندێك تاكدا دەردەكەوێت، و بەم هۆیەوە ئەوان سەرجەمی كێشەسازی بەرفراوانی نامۆبوونیان كورتكردەوە بۆ دیاردەیەكی تەواو خودیی و سوبێكتیڤ.
ئەریش فرۆم لەڕوانگەى دەروونشیكارییەە زۆرترین لێكۆڵینەوەى لەسەر چەمكی نامۆبوون ئەندام داوە. بەپێچەوانەى زۆرینەی هاوكارانی، ئەو هەرگیز دەركەوتەكانی نامۆبوونی لە ناوەرۆكی مێژوویی سەرمایەداریی جیانەكردەوە، ڕاستییەكەى، لە كتێبەكەیدا، كۆمەڵگای تەندروست(1955)، و چەمكی مرۆڤ لای ماركس (1961)، ئەم چەمكەى بۆ بونیادنانی پردی نێوان دەروونشیكاریی و ماركسیزم بەكارهێنا. وێڕای ئەمە، فرۆم هەمیشە جەختی لەسەر خودێتیی (سوبێكتیڤیتە) دەكردەوە و چەمكی نامۆبوون لای ئەو، كە بەم شێوەیە پوختەى دەكاتەوە: "مۆدێلێكی ئەزموون تیایدا تاك وەك تاكێكی نامۆ ئەزموونی خۆى دەكا"، هێشتا زۆر تەسكبینانەیە و زیاتر لەسەر مەسەلەى فەردیی دەوەستێتەوە. ئەگەرچی، لێكدانەكەى فرۆم بۆ چەمكی نامۆبوونی ماركس، تەنها سنووردار ببوو بۆ كتێبی دەستنووسە ئابووریی و فەلسەفییەكانی 1844، و بێبەش بوو لە تێگەیشتنی قوڵی كاری نامۆبوو لە بیری ماركسدا. ئەم بۆشاییە، بووە هۆى ئەوەى لەلایەن فرۆمەوە كێش و قورساییەكی گرنگ بە نامۆبوونی بابەتیی (ئوبێكتیڤ) نەدرێت (كە كرێكار لە پرۆسەى كار و لە پەیوەندیی بە بەرهەمی كارەوە تووشی دەبێت) و فرۆمی بەو ئاراستەیەدا برد ئەو بارودۆخانە بەرجەستە و زەق بكاتەوە كە بوونەتە بەردی بناغەى چاوپۆشین لە پەیوەندییە بونیادییە سەرەكییەكان.
"ماركس پێیوابوو چینی كرێكار، نامۆترین چینە... بۆیە ئەو پێشبینیی ئەو ئاستەى نەكرد كە نامۆبوونە دەبێتە چارەنووسی زۆرینەى گەورەى خەڵك... ئەگەرنا، كارمەند، فرۆشیار، بەڕێوەبەر، ئەمڕۆ تەنانەت لە كرێكاری دەستیی شارەزا نامۆترن. وەزیفەی كرێكاری دەستیی پیشەیی و شارەزا، هێشتا پەیوەندیی بە ئامرازی هەندێك لە شارەزاییە كەسییەكانی وەك لێهاتوویی، توانای متمانەوە و هتدەوە هەیە و ناچار نییە "كەسایەتیی" خۆى، پێكەنینی خۆی، بیروبۆچوونەكانی خۆى لە پرۆسەیەكی هەڕاجدا، بفرۆشێت"[28].
یەكێك لە تیۆرییە سەرەكییە ناماركسیستییەكان دەربارەى چەمكی نامۆبوون بە ژان پۆل سارتر و بوونگەرا فەڕەنسییەكانەوە دەستپێدەكات. لەڕاستیدا، لەدەیەى 1940، كە ترس لە جەنگ و قەیرانی ویژدان (یان وشیاریی)، خەسڵەتە جیاكەرەوەكەى ئەو دەیە بوو، دیاردەى نامۆبوون – بەڕادەیەك لەژێر هەژموونی كاریگەریی هێگلیزمی نوێی ئەلێكساندەر كۆژێڤ[29]دا – بوو بە سەرچاوەیەكی بنچینەیی هەم لە فەلسەفە و هەم لە ئەدەبیاتی گێڕانەوە و حیكایەتدا. وێڕای ئەمە، جارێكی دیكە، ئەم چەمكە زۆر گشتیتر بوو لەو مانایەى لە بیری ماركسدا هەبوو، و بە هەڵكشانی نیگەرانییەكانی مرۆڤ لە كۆمەڵگادا، درزی نێوان تاكایەتیی ئینسان و جیهانی ئەزموون، و هەلومەرجی ئینسانیی ناقابیلی لابردن، دەردەكەوێت. فەیلەسوفە بوونگەراكان هیچجۆرە باوەڕیان بە هیچ جۆرە سەرچاوەیەكی كۆمەڵایەتیی بۆ نامۆبوون نەبوو، بەڵكو وەك شتێكی حەتمیی پەیوەست بە هەموو "واقیعییەت" (گومانی تێدا نییە شكستی ئەزموونی سۆڤێت ئەم دیدگایەى بەهێزكرد) و ئەویدیكەبوونی ئینسانیی، دەیانبینی. لە ساڵی 1955دا، ژان هیپۆلیست لەیەكێك لە گرنگترین بەرهەمەكان لەم بوارەدا، ئەم بارودۆخە بەم شێوەیە شیدەكاتەوە:
"پێناچێت نامۆبوون بەو جۆرەى ماركس تێیدەگەیشت تەنها كورت بكرێتەوە بۆ چەمكی نامۆبوونی ئینسان لە ژێر سیستەمی سەرمایەداریدا. [نامۆبوونی ئینسان لەناو سیستەمی سەرمایەداریدا] تەنها نموونەیەكی كۆنكریتیی و دیاری كێشەیەكی گشتیتری خودئاگایی ئینسانە كە ناتوانێت خۆى وەك كۆگیتۆی تاكەكەسیی دەرك بكات و تەنها دەتوانێت خۆى لەو دەستەواژانەدا بەسلمێنێت كە دەریاندەبڕێت، لە خودەكانی دیكەدا، كە دەیانناسێت و لەڕێگای ئەوانەوە كە جارناجار لەلایەن ئەوانەوە لەخاوەندارێتیی دادەماڵرێت. بەڵام میتۆدەى خۆدۆزینەوە لەڕێگای ئەویدیكەوە، ئەم بەئوبێكتبوون (بەبابەتیبوون)ـە، هەمیشە و كەم تازۆر بریتییە لە نامۆبوون، خۆبزركردنی خود و خۆدۆزینەوە لە هەمانكاتدا. كەواتە بەئوبێكتبوون (بابەتیبوون) و نامۆبوون لەویدیكە جیاناكرێنەوە و یەكێتیی ئەوان بەسانایی دەركەوتەى كێشمەكێشمی دیالەكتیكییە كە لە جوڵەى لەگومانبەدەری مێژووییدا بینراوە"[30].
ماركس كۆمەكی بەوە كرد كە بەوەستانەوە لەبەرانبەر و لەدژی پەیوەندییەكانی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریی، پەرە بە ڕەخنەى چەوساندنەوەی ئینسانیی بدات. بوونگەراكان ڕێگایەكی پێچەوانە و دژیان گرتەبەر و هەوڵیاندا ئەو بەشانە لە بەرهەمەكانی ماركس دەربهێنن كە لەگەڵ ئاراستەكانیاندا دەگونجا، واتا دەرهێنانی باسێكی تەواو فەلسەفییانە كە هیچ جۆرە ڕەخنەیەكی دیار و كۆنكرێتیی مێژوویی تێدا نییە[31].

چوار
مشتومڕ دەربارەى نووسراوە یەكەمینەكانی ماركس دەربارەى نامۆبوون
مشتومڕی نامۆبوون كە لە فەڕەنسا گەشەیكرد، جارەهای جار بەگوێرەى تیۆرەكانی ماركسەوە هێنراوەتە پێشەوە. وێڕای ئەمە، بەگشتیی و بەتەنها پشتیان بە كتێبی دەستنووسە ئابووریی و فەلسەفییەكانی 1844 بەستووە، تەنانەت ئەو بەشانەى گیۆرگ لۆكاچ بۆ دامەزراندنی تیۆرەكەى خۆى دەربارەى چەمكی بەشتبوون لە سەرمایەدا دەریهێناون، بەهیچ جۆرێك ئاوڕیان لێنەدرایەوە. وێڕای ئەمە، هەندێك لە ڕستەكانی دەستنووسەكانی 1844، لە برانە دەرەوەى سیاقی خۆیان و بوون بە كۆمەڵە ئیقتباسێكی هەستەوەرییانە و بانگەوازی بوونی "ماركسێكی نوێ"یان دەكرد، بە فەلسەفە تێركران و بەتاڵكرانەوە لەو جەبرگرایی و دیتێرمینیزمە ئابوورییەى ڕەخنەگران دەیاندایە پاڵ سەرمایە (بەگشتییش بەبێ ئەوەى سەرمایە بخوێننەوە). دووبارە لەسەر بنەمای دەقەكانی 1844، بوونگەرا فەرەنسییەكان بەجۆرێك زۆرترین پێداگرییان لەسەر چەمكی لەخۆنامۆبوون (Selbstentfremdung) (self-alienation) كرد، واتا نامۆبوونی كرێكار لە بوونی جۆریی خۆى و لە ئینسانەكانی دیكە – ئەو دیاردەیەی ماركس لە نووسینە یەكەمینەكانی خۆیدا باسی كردووە، بەڵام هەمیشە هاوشانی نامۆبوونی بابەتیی و ئوبێكتیڤ.
هەر ئەم هەڵە ئاشكرا و بەرچاوە لای ڕووخسارێكی دیاری ناو تیۆری سیاسیی دوای جەنگ، واتا هانا ئارێنتیش ڕوودەدات. لە كتێبی هەلومەرجی مرۆیی(1958)دا دەستیكرد بە شەرحكردنی خۆى بۆ چەمكی نامۆبوونی ماركس لە كتێبی دەستنووسە ئابووریی و فەلسەفییەكانی 1844، تەنانەت دواتر بەجیاكردنەوەى یەكێك لەو جۆرانەى ماركس لەوێدا باسی كردبوو: نامۆبوونی خودیی (سوبێكتیڤ یان زەیینیی). ئەم شتەش ڕێگای بە ئارێنت دا بانگەشەى ئەوە بكات، كە:
"لەخاوەندارێتیی داماڵین و نامۆبوونی جیهانیی هاوزەمان بەیەكەوە ڕوویانداوە و سەردەمی مۆدێرن، بەڕادەیەكی زۆر دژی ئارەزووی سەردەمی یاریكەرانی یارییەكەیە، كە لەڕێگای نامۆكردنی توێژە دیاریكراوەكانی دانیشتووان لە جیهاندا دەستیپێكرد [...] نامۆبوونی جیهانیی نەك لەخۆنامۆبوون، بەوجۆرەى ماركس بیری لێدەكردەوە، نیشانەى دیاری سەردەمی مۆدێرنە"[32].
بەڵگە ڕوون و ئاشكراكانی زانیاریی سنووردار و بەرتەسكی ئارێنت بە بەرهەمەكانی ماركسی دواترەوە، ئەو ڕاستییەیە كە لە پشتڕاستكردنەوەى ئەوەى ماركس وێڕای ئاماژەكانی "[كەچی] ئاگای لە نامۆبوونی جیهانیی لە سیستەمی سەرمایەداریدا نەبوو"، لەمەشدا تەنها گەڕایەوە بۆ دێڕە ڕۆژنامەوانییە زۆر كۆنەكانی ئەو، واتا "چەند مشتومڕێك دەربارەى یاساكانی دزینی تەختە و دار" (1842) نەك ئەوەى بگەڕێتەوە بۆ لاپەڕە زۆر گرنگەكانی ناو كتێبی سەرمایە و ئەو ڕەشنووسانەى دواتر بووە هۆى نووسینی سەرمایە. دەرەنجامگیرییە سەرسوڕهێنەرەكەى ئارێنت بەمجۆرە بوو: "ئەم تێبینییانە جارناجار ڕۆڵێكی زۆر بچووكیان لە بەرهەمەكانی ئەودا هەبووە، كە بەتەواوی ڕیشەى لەنێو سوبێكتیڤیزم (زەینگەرایی) توندی سەردەمی مۆدێرندا هەبوو"[33]. پرسیاری ئەوەى لەكوێ و چۆنچۆنی ماركس لە شیكارییەكانی خۆی بۆ كۆمەڵگای سەرمایەداریی، ئەولەویەتی بە "لەخۆنامۆبوون" داوە، ئەمە بەناڕوونی و ڕەمزاویی دەمێنێتەوە كە ئارێنت هیچ كاتێك لە نووسینەكانی خۆیدا ڕوونی نەكردۆتەوە.
لە دەیەى 1960ا، تیۆری نامۆبوون لە كتێبی دەستنووسە ئابووریی و فەلسەفییەكانی 1844، بوو بە ناوەرۆكی سەرەكیی مشتومڕەكان بۆ تەفسیرە فراوانترەكانی بەرهەمەكانی ماركس. لێرەدا باسی ئەوە كرا كە دەبێت جیاكارییەكی توند لەنێوان "ماركسی لاو" و "ماركسی پیر" دابنێین – دژایەتییەكی دەستكرد و هەڕەمەكیی هەم لەلایەن ئەو كەسانەى بەرهەمە فەلسەفییەكانی یەكەمی ماركسیان زەق دەكردەوە و هەم لەلایەن ئەو كەسانەى پێیانوابوو ماركسی ڕاستەقینە، ماركسی سەرمایەیە (كە لەنێوان ئەواندا دەتوانین ناوی ئاڵتووسێر و بیرمەندانی ڕووسی ببەین). لەكاتێكدا لایەنگرانی ماركسی لاو، تیۆری نامۆبوونیان لە كتێبی دەستنووسەكانی 1844دا، بە گرنگترین بەشی ڕەخنەى كۆمەڵایەتیی ماركس دەبینی، كەچی لایەنگرانی ماركسی پیر بەگشتیی "ترس لە نامۆبوون"ێكی ڕاستەقینەیان دەرخست و هەوڵیاندا سەرەتا پەیوەندییەكەى بەبێ كەڵك پیشان بدەن[34] یان ئەو كاتەى ئیتر ئەم ستراتیژییە مەحاڵ ببوو، كۆى تێم و ناوەرۆكی نامۆبوونیان وەك "ناوریایی لاوی و پاشماوەى هێگڵیانیزم"[35] لەقەڵەم دا كە دەڵێن پاشان ماركس وازی لەوانە هێنا. بیرمەندان و زانایانی كەمپی یەكەم وەڵامێكی پێچەوانەیان دایەوە و گووتیان دەستنووسەكانی 1844 كەسێك نووسیویەتی تەنها تەمەنی 26 ساڵ بووە و لە سەرەتای لێكۆڵینەوە سەرەكییەكانی خۆیدا بووە، بەڵام ئەو كەسانەى لە كەمپی دووەمدا بوون هێشتا خۆیان بەدووردەگرت لە قبوڵكردنی گرنگیی چەمكی نامۆبوونی ماركس، تەنانەت ئەو كاتەى بڵاوكردنەوەى دەقە تازەكان، دەریخست كە هیچ كاتێك وازی لە چەمكی نامۆبوون نەهێناوە بەڵكو بەپێچەوانەوە ئەم چەمكە پێگە و شوێنێكی سەرەكیی لە قۆناغە دیارەكانی ژیانی كار و لێكۆڵینەوەى ئەودا داگیركردووە.
گوتنی ئەوەى تیۆری نامۆبوون، هەروەك ئەوەى زۆر كەس ئەم كارەیان ئەنجام داوە، كە لە دەستنووسەكانی 1844دا، بابەتی سەرەكیی بیركردنەوەى ماركس بووبێت، بەئاشاكرا ناڕاست بوو، چونكە ئەم شتە جگە لە چاوپۆشیكردن لەم بەرهەمەى ئەو، شتێكی دیكە نەبوو[36]. لەلایەكی دیكەوە، ئەو كاتەى ماركس دووبارە بەبەردەوامی بوو بە نووسەرێكی مشتومڕلەسەر لەسەرووی ئەدەبیاتی فەلسەفیی لە جیهاندا، ئەویش بەهۆى نووسراوە تازەكانییەوە بوو دەربارەى نامۆبوون، ئەو بێدەنگییەى لە ڕۆژگاری یەكێتیی سۆڤێتەوە دەربارەى كۆى بابەتەكان و مشتومڕەكان لەگەڵیدا باڵادەست ببوو، نموونەیەكی دیاری بەكارهێنانی ئامرازیی لەنووسینەكانی ئەو لەو وڵاتەدا فەراهەم كرد. لەبەر ئەوەى بوونی نامۆبوون لە یەكێتیی سۆڤێت و وڵاتە مانگییەدەستكردەكانی، چووە دەرەوە دەستپێڕاگەیشتنەوە و ژمارەى دەقە دەگمەنەكانی پەیوەست بەم بابەتەوە، مامەڵەیەكی بەدگومانانەى لەگەڵدا كرا. هەروەك هێنری لۆڤیفرە باسی دەكات "لەیەكێتیی سۆڤێتدا، نامۆبوون چیتر نەیدەتوانی و نەدەبوو ببێتە بابەتێكی سەرەكیی". "لەڕێگای فەرمانكردن لەسەرەوە و بەهۆكارە دەوڵەتییەكانەوە، دەبوو چەمكی نامۆبوون بزر ببایە و لەبەرچاوان نەمابایە"[37]. بۆیە، تا دەیەى 1970، نووسەرانێكی كەمی "كەمپی سۆسیالیستیی" ئاوڕیان لەم بەرهەمانە دایەوە.
ژمارەیەك نووسەری بەناوبانگی خۆرئاوا، چاوپۆشیان لە ئاڵۆزیی ئەم دیاردەیە كرد و نادیدەیان گرت. بۆ نموونە، لوسیەن گوڵدمەن پێیوابوو لە هەلومەرجی كۆمەڵایەتیی-ئابووریی ئەو كاتەدا، ئەگەری ئەوە هەیە بەسەر نامۆبووندا زاڵ بین و لە لێكۆڵینەوە دیالەكتیكییەكان(1959)دا دەنووسێت: لەژێر كاریگەریی پلانداناندا، نامۆبوون لەناو دەچێت و ئیتر بوونی نامێنێت. هەروەها دەنووسێت: "بەشتبوون لەڕاستیدا دیاردەیەكە تەواو پەیوەندیی بە نەبوونی پلان و بەرهەمهێنان بۆ بازاڕەوە هەیە؛ سۆسیالیزمی سۆڤێت لە خۆرهەڵات و سیاسەتە كینزییەكان لە خۆرئاوا، دەرەنجامی نەهێشتنی بەشتبوونە لەهەنگاوی یەكەمدا و لاوازبوونی پێشكەوتنەكەی بوو لە هەنگاوی دووەمدا"[38]. مێژوو ناڕأستیی ئەم پێشبینییانەى سەلماندووە.

پێنج
سیحری لەشكست بەدەری تیۆری نامۆبوون
لە دەیەى 1960دا، چەند تیۆرەیەك دەربارەى نامۆبوون بوونە باو و سەدان كتێب و وتاریان دەربارەى ئەو تیۆرە لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوكردەوە. ئەم دەیەیە بەسانایی سەردەمی نامۆبوون بوو. نووسەرانێك بە ئاراستە سیاسییە جۆراوجۆرەكان و بوارە جیاوازییە ئەكادیمییەكانەوە لێكدانەوەیان بۆ هۆكارەكانی نامۆبوون دەكرد وەك بەكاڵابوون، بەپسپۆڕیبوونی لەڕادەبەدەر، ئانۆمی، بەبیرۆكراتیبوون، وەفاداریی، مەسرەفگەرایی (بەكاربردن)، لەنێوچوونی مانای خود لە سەردەمی تەكنەلۆژیدا، تەنانەت گۆشەگیریی تاك، بێ هەستیی، بەپەراوێزیبوونی كۆمەڵایەتیی یان ئەتنیكی و پیسبوونی ژینگە.
پێدەچێت چەمكی نامۆبوون نیشاندەری ئاراستەى ڕۆحی ڕۆژگار بووبێت بەرەو كامڵ بوون و لەڕاستیدا، ڕەخنەكردنی لە كۆمەڵگای سەرمایەداریدا، بووە بوارێكی هاوبەشی مەعریفە و زانست بۆ ماركسیزمی فەلسەفیی دژەسۆڤێت و دیموكراتیترین و پێشكەوتووترین تەیارەكانی ناو جیهانی كاتۆلیك. وێڕای ئەمە، ناوبانگی ئەم چەمكە، و بەكارهێنانە گشتییەكەى، ناڕوونی و لێڵییەكی تێرمینۆلۆژیی قوڵی دروستكرد[39]. لەنێو ئەم فەزا چەند ساڵییەدا، نامۆبوون بووە فۆرمول و داڕشتەیەكی بەتاڵ كە بوارەكەى خرایە نێو ڕیزبەندیی بەدبەختیی ئینسانییەوە – هەموو ئەوانە هاوشانی ئەو شتە بوون كە نامۆبوون باوەڕێكی هێنایە ئاراوە كە مەحاڵە دەستكاری بكرێت[40].
لەگەڵ كتێبی كۆمەڵگای نمایشی گی دیبۆر، كە دوای یەكەم بڵاوبوونەوەى لەسألی 1967دا، خێرا بووە مانیفێستێكی ڕاستەقینە بۆ نەوەیەكی خوێندكاران لە یاخیبوونیاندا دژی سیستەم، تیۆری نامۆبوون، پەیوەندیی بەڕەخنەى بەرهەمهێنانی ناماتریالییەوە كرد. لەسەر بنەمای تێزەكانی هۆركهایمەر و ئادۆرنۆ، بەگوێرەى ئەو شتەى دامەزراندنی ڕەزامەندیی گشتیی بەرانبەر نەزمی كۆمەڵایەتیی بەرەو پیشەسازیی كاتی بەتاڵ فراوان ببووەوە، دیبۆر پێیوابوو پانتایی ناكار(non-labour) چیتر ناكرێت بەجیا لە چالاكیی بەرهەمهێنەرانە بیری لێبكرێتەوە:
"لەكاتێكدا كە لە قۆناغی یەكەمی كەڵەكەكردنی سەرمایەدا "ئابووریی سیاسیی لە پرۆلیتاریادا تەنها وەك كرێكارێك" دەبینێت كە دەبێت لانیكەمی پێداویستیی بۆ پاراستنی هێزی كاری خۆی بەدەست بهێنێت، بێ ئەوەى هەرگیز وەك "كاتە بەتاڵ و خۆشییەكان، ئینسانیبوونی" بیبینێت، هەركە ئاستی پڕی و زۆریی بەرهەم لە بەرهەمهێنانی كاڵاكاندا ئیزافە و زیادەى هاوكاریی كرێكار دابین دەكات، ئەم شێوازەى بیركردنەوەى چینی باڵادەستیش ئاوەژوو دەبێتەوە. لەگەڵ ئەوەى ڕۆژی كاری ئەو كۆتایی دێت، كرێكار لەناكاو لەو سوكایەتییە تەواوەى پێیدەكرا، ڕزگار دەبوو، كە بەئاشكرا بەهۆى هەر ڕەهەندێكی ڕێكخراو و چاودێریی بەسەر بەرهەمهێناندا بەكاردەبرا و لە ڕۆڵ و نەخشێكی نوێدا وەك بەكاربەر، وەك فەردێگی گەشەكردوو و باڵغ، بە ڕێز و نمایشی ئەدەبەوە، مامەڵەى لەگەڵ دەكرا. لەم خاڵەدا، هیومانیزم و ئینساندۆستیی كاڵا "ئینسانییەت و كاتی بەتاڵ"ی كرێكاریش كۆنتڕۆڵ دەكات بەسانایی بەو هۆیەوە كە ئابووریی سیاسیی ئێستا دەتوانێت و دەبێت هەیمەنە بەسەر ئەم بوارانەدا بكات"[41].
بۆیە، لەڕوانگەى دیبۆرەوە، مادام هەیمەنەی ئابووریی بەسەر ژیانی كۆمەڵایەتیدا سەرەت فۆرمی "داڕمانی بوون بەرەو هەبوون" (degradation of being into having)ی بەخۆوە گرت، لە "سەردەمی ئێستادا"، "گواستنەوە و تێپەڕینی گشتیی لە هەبوونـەوە بەرەو نمایش"، لەئارادا دەبێت[42]. ئەم بیروبۆچوونە دیبۆری بە ئاراستەیەكدا برد كە جیهانی نمایش بكاتە ناوەندی شیكارییەكەى خۆى: "وەزیفەى كۆمەڵایەتیی نمایش، بەرهەمهێنانی كۆنكرێتیی نامۆبوونە"[43]. ئەو دیاردەیەى تیایدا "فیتیشیزمی كاڵا... وەزیفەى كۆتایی خۆی بەدەستدەهێنێت"[44]. لەم هەلومەرجەدا، نامۆبوون، خۆى بە ئاستێكی بەرز دەگەیەنێت كە لەڕاستیدا دەبێتە ئەزموونێكی باڵادەست بۆ تاكەكان، تلیاكێكی نوێ بۆ خەڵك كە ناچاریان دەكات ببنە بەكاربەر و خۆیان لەگەڵ وێنە زاڵەكاندا، دەگونجێنن"[45] و ئەوان بۆ هەمیشە لە ئارەزووەكان و لێرەبوونی واقیعییان جیادەكاتەوە:
"نمایش قۆناغێكە كاڵا سەركەوتووبووە لەوەدا بەشێوەی تەواوێتیی، ژیانی كۆمەڵایەتیی داگیر بكات.... بەرهەمهێنانی ئابووریی مۆدێرن، دیكتاتۆرییەتی خۆى هەم لەڕوانگەى پانتایی و هەم لەڕوانگەى توندییەوە، فراوان دەكات [...] بە "شۆڕشی پیشەسازیی دووەم"، بەكاربردنی نامۆبوو، هاوشێوەى بەرهەمهێنانی نامۆبوو، بووەتە وەزیفەیەك بۆ جەماوەر"[46].
دوای دیبۆر، ژان بۆدریاریش چەمكی نامۆبوونی بۆ تەفسیری ڕەخنەیی گۆڕانكارییە كۆمەڵایەتییەكان بەكارهێناوە كە لە سەرمایەداریی گەشەكردوودا دەركەوتووە. بۆدریار لە كتێبی كۆمەڵگای بەكاربەر(1970)دا، دووردەكەوێتەوە لە لێكدانەوەى ماركسیستیی لەسەر سەنتەرێتیی بەرهەمهێنان و لەبەرانبەردا بەكاربردن وەك فاكتەری یەكەم لە كۆمەڵگای مۆدێرندا دەبینێت. "سەردەمی بەكاربردن"، كە پروپاگەندە و ڕاپرسیی گشتیی، پێداویستییە ساختەكان و ڕەزامەندیی گشتیی دروست دەكەن، هاوكات "سەردەمی نامۆبوونی ڕادیكاڵ"یش بوو.
"لۆژیكی كاڵایی، گشتێتیی وەرگرتووە و ئەمڕۆ نەك تەنها حوكمڕانیی بەسەر پرۆسەكانی كار و بەرهەمە ماددییەكاندا دەكات، بەڵكو بەسەر كۆى كولتوور، سێكسوالیتە و پەیوەندییە ئینسانییەكاندا باڵادەست بووە كە تەنانەت فەنتازیا و ئارەزووەكانی تاكیش دەگرێتەخۆی... هەموو شتێك بووەتە نمایش یان بەدەربڕینێكی دیكە، هەموو شتێك لە وێنەكان، نیشانە و مۆدێلەكانی شیاوی بەكاربردن، داگیركردن، جوڵاندن و هەماهەنگكردن دایە"[47].
سەرەڕای ئەمە، دەرەنجامە سیاسییەكانی بۆدریار، تەواو سەرلێتێكدەر و ڕەشبینانەن. ئەو لەڕووبەڕووبوونەوەى هەڵچوونی كۆمەڵایەتیی لە ئاستێكی فراواندا، پێیوابوو "یاخیبوون و ڕاپەڕینەكانی 1968" كەوتوونەتە داوی "بەشتبوونی لەڕادەبەدەری ئوبێكتەكان (بابەتەكان) و بەكاربردن لەڕێگای پێدانی بەهایەكی شەیتانیی پێیان"ـەوە؛ و دەستدەكات بە ڕەخنەگرتن "هەموو لێكۆڵینەوەكاندا دەربارەى نامۆبوون و سەرجەمی هێزی قێزەونی هونەری پۆپ و ئەنتی ئارت(دژەهونەر)" "وەك بانگەشەنامەیەكی ڕووت، كە بەشێكی گەمەیە: ئەمە وەهمی ڕەخنەییە، دژەحیكایەتە كە بەشێكە لە حیكایەت"[48]. ئێستا بەدووركەوتنەوەیەكی زۆر لە ماركسیزم، كە چینی كرێكار خاڵی سەرەكییە بۆ گۆڕانی كۆمەڵایەتیی لە جیهاندا، بۆدریار كتێبەكەى خۆی بە ئارەزوویەكی مەسیحییانە تەواو دەكات... : "ئێمە دەبێت، بۆ وێرانكردنی ئەم جەماوەرە سپییە، وەك پێشبینیی نەكردن و یەقینی ئایاری 1968، چاوەڕوانیی هەڵچوونە توندەكان و داڕمانە لەناكاوەكانی داهاتوو بین"[49].

شەش
تیۆری نامۆبوون لە سۆسیۆلۆژیای ئەمریكای باكووریدا
لە دەیەى 1950دا، چەمكی نامۆبوون چووە نێو زاراوەكانی سۆسیۆلۆژیای سیاسیی ئەمریكای باكووریی، بەڵام ئاراستە و ئینتیماكان بەرانبەر بەم بابەتە تەواو جیاوازە لەو شتەى هەر لەو كاتەدا لە ئەوروپا باڵادەست بوو. كۆمەڵناسیی باو، وەك مەسەلەیەكی ئینسانی تاكەكەسی لە چەمكی نامۆبوونی دەڕوانی نەك وەك پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان[50]، و هەوڵ بۆ پەیداكردنی ڕێگاچارەكان، لەسەر توانای تاكەكان بۆ خۆگونجاندنیان لەگەڵ نەزمی باڵادەست وەستابوو نەك وەك ئاراستە دەستەجەمعییەكان بۆ گۆڕینی كۆمەڵگا[51]. هەروەها، لێرەدا، پێش ئەوەى پێناسەیەكی ڕوون و هاوبەش بكرێت، كەچی قۆناغێكی باڵای نایەقینیی و نادڵنیابوون لەو بارەیەوە لەئارادا بوو. هەندێك لە نووسەران نامۆبوونیان وەك دیاردەیەكی ئەرێنیی و پۆزەتیڤ دەبینی، وەك ئامرازێك بۆ دەربڕینی داهێنان كە زاتی هەلومەرجی ئینسانیی بوو لەحاڵەتە گشتییەكەیدا[52]. دیدگایەكی دیكەى باو ئەوە بوو كە دەیگوت نامۆبوون لە درزی نێوان تاك و كۆمەڵگاوە سەرچاوەى دەگرێت[53]؛ بۆ نموونە سیمۆر میلمان، لە درزی نێوان فۆرمولەبەندیی و جێبەجێكردنی بڕیارەكاندا بەدوای چەمكی نامۆبوونەوە بوو و گوتی ئەم شتە بەیەك ڕادە كاریگەریی لەسەر كرێكاران و بەڕێوەبەران دادەنێت[54]. لە كتێبی "پێوەر و هەڵسەنگاندنی نامۆبوون"(1957)دا، كە بووە هۆى هاتنەئارای چەند مشتومڕێك دەربارەى ئەم چەمكە لە گۆڤاری ڕوانگەى سۆسیۆلۆژیی ئەمریكیی، جوین نیتلەر، لەڕێگای هەڵسەنگاندنی بیروباوەڕی گشتییەوە، هەوڵیدا پێناسەى ئەم چەمكە بكات. بەڵام ئەو پرسیاراەى ئەو كە دژایەتییەكی توندی لەگەڵ نەریتی لێكۆڵینەوەكانی پەیوەست بە بزووتنەوەى كار و هەلومەرجی كرێكارانەوە هەبوو، پێدەچوو زیاتر بەدوای یاسا مەككارتییەكانەوە بێت نەك ئاراستەیەكی زانستیی[55]. لەبەرئەوەى ئەو نامۆبوونی لەڕێگای ئینكاركردنی پرەنسیپە كۆنزەرڤاتیڤەكانی كۆمەڵگای ئەمریكییەوە لێكدەدایەوە: "پاراستنی پایەی ڕوانگە بەدناوەكان و نەیارێتیی دژی خێزان، میدیا گروپییەكان و سەلیقە جەماوەرییەكان، ڕووداوە بەردەوامەكان، فێركاری و پەروەردەى گشتیی، ئایینیی ڕەسمیی و دیدگای سەرەنجامناسانە بەرانبەر بەژیان، ناسیۆنالیزم و پرۆسەى دەنگدان"[56].
سنووردارێتیی مەفهومیی دیدگای سۆسیۆلۆژیانەى ئەمریكا دوای بڵاوكردنەوەى وتارێكی كورتی مێلڤین سیمان بەناوی "دەربارەى مانای نامۆبوون"(1959)، گۆڕانكاریی بەسەردا هات، كە بەماوەیەكی كەم بوو بە سەرچاوەیەكی زەرووریی بۆ هەموو نووسەرانی ئەم بوارە. لیستەكەى ئەو پێنج جۆری نامۆبوونی لەخۆ گرتبوو – بێتوانایی، بێمانایی (واتا بێتوانایی بۆ تێگەیشتن لەو ڕووداوانەى كەسێك دەیخاتەڕوو)، بێبەهایی، گۆشەگیریی و لەخۆنامۆبوون[57] – كە ئەو ئاراستەیەكی گرتووەتە بەر، لەڕوانگەیەكی سوبێكتیڤیی (زەینیی) تەواو سەرەتاییەوە لەم دیاردەیە دەڕوانێت. ڕۆبەرت بلاونەر، لە كتێبەكەیدا بەناوی نامۆبوون و ئازادیی (1964)، بەچەشنێكی هاوشێوە، نامۆبوون وەك "چۆنایەتیی بوونی كەسێك كە لەجۆرەدیاریكراوەكانی ڕێكخستنە كۆمەڵایەتییەكانەوە سەرچاوە دەگرێت" پێناسە دەكات[58]. ئەگەرچی لێكۆڵینەوە دوور و درێژەكەى، بووە هۆى ئەوەى، ئەو لەنێو "خزمەتكردن لە ڕێكخراوە گەورە و بیرۆكراسییە ناشەخسییەكاندا، كە چوونەتە نێو هەموو كۆمەڵگا پیشەسازییەكانەوە" بەدوای هۆكارەكانی ئەم بابەتەدا بگەڕێت[59].
كۆمەڵناسیی ئەمریكیی، پاشان، لەحاڵەتی گشتیدا، نامۆبوونی وەك مەسەلەیەك دەبینی كە پەیوەندیی بە سیستەمی بەرهەمهێنانیی پیشەسازیی، چ سەرمایەداریی یان سۆسیالیستییەوە هەبوو، كە بەشێوەیەكی گشتیی كاریگەریی لەسەر وشیاریی مرۆیی دادەنێت[60]. ئەم گۆڕانە سەرەكییەى ئاراستەكە، دواجار فاكتەرە مێژوویی-كۆمەڵایەتییەكان كە دەبنە هۆى نامۆبوون، لە شیكارییەكەى دەكاتە دەرەوە و جۆرێك سەروسایكۆلۆژیزمی هێنایە ئاراوە كە ڕووبەڕووی نامۆبوون وەك نیشانەیەكی زیانی تاكەكان لەئاستی فەردیی قابیلی چارەسەركردندا بووەوە نەك وەك كێشەیەكی كۆمەڵایەتیی[61]. تا ئەو شوێنەى لە نەریتی ماركسیستیدا، چەمكی نامۆبوون بەشدارییەكی گرنگی لەزۆرێك لەڕەخنە توندەكان دژی مۆدێلی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریی هەبوو، بەدامەزراوەییبوون و قەتیسبوونی لەنێو بواری كۆمەڵناسیدا، ئەم چەمكەى كورتكردەوە بۆدیاردەى نەگونجانی تاكەكان لەگەڵ بەها كۆمەڵایەتییەكاندا. بەهەمان شێوە، دوای ئەو ڕەخنەیەى ئەم چەمكە لە فەلسەفەدا هەیبوو (تەنانەت بۆ ئەو نووسەرانەى وەك ئاسۆیەك لێیان دەڕوانی كە هەرگیز ناكرێت لێی ڕابكەیت) ئێستا بەئاراستەى بێلایەنییەكی وەهمیدا پاشەكشەى كردووە[62].
كاریگەرییەكی دیكەى ئەم بەدگۆڕانە، خاڵیبوونەوەى تیۆرییانەى ئەم چەمكە بوو. نامۆبوون لە دیاردەیەكی ئاڵۆزی پەیوەست بە چالاكیی كاری ئینسان و بوونی زەینی و كۆمەڵایەتیی، بووە كاتیگۆرییەكی جوزئی و ناكامڵ كە كەوتە خزمەتی لێكۆڵینەوە پسپۆڕییە ئەكادیمییەكانەوە[63]. كۆمەڵناسانی ئەمریكیی گوتیان ئەم هەڵبژاردنە میتۆدۆلۆژییە ئەو توانایەى پێبەخشیون لێكۆڵینەوەى نامۆبوون لە دەلالەتە سیاسییەكانی پاك بكەنەوە و بابەتێتییەكی زانستیی بەم تیۆرە ببەخشن. بەڵام لەڕاستیدا ئەم "وەرچەرخانە" بەرەو ناسیاسییبوون، گەلێك دەلالەتی ئایدیۆلۆژییانەى ئاشكرای هەبوو، چونكە پشتیوانیكردن و پاراستنی نەزمی كۆمەڵایەتیی و بەها باڵادەستەكان بەشێوەیەكی شاراوە لەپشتی ئاڵای لەئایدیۆلۆژیخستن و بێلایەنییەوە وەستاوە.
بۆیە، جیاوازیی نێوان تێگەیشتنی ماركسیستیی و تێگەیشتنی كۆمەڵناسانەى ئەمریكی بۆ نامۆبوون ئەوە نەبوو كە ئاراستەى ماركسیستیی سیاسیی بووە و ئاراستەى كۆمەڵناسیی ئەمریكاریی زانستیی بووە. بەپێچەوانەوە تیۆریزەكەرانی ماركسیست هەڵگرانی ئەو بەهایانە بوون كە دژی هەموو جۆرەكانی هەژموون بوو لە كۆمەڵگای ئەمریكادا، ئەویش تا ئەو شوێنەى كۆمەڵناسانی ئەمریكی بەشێوەیەكی زانایانە ئەم بەهایانەیان وەك بەهاگەلی ئەبەدیی مرۆڤایەتیی لەقەڵەم دەدا[64]. لەسیاقی ئەكادیمیی ئەمریكیدا، چەمكی نامۆبوون ڕووبەڕووی بەلاڕێدابردنێكی ڕاستەقینە بووەوە و بووە هۆى ئەوەى لایەنگرانی چینە كۆمەڵایەتییەكان سوود لەو چەمكە دژی ئەو كەسانە وەربگرن كە بۆ ماوەیەكی زۆر لەژێر هەیمەنە و دەسەڵاتدا چەوساونەتەوە[65].

حەوت
نامۆبوون لە سەرمایە و ڕەشنووسەكاندا
نووسینەكانی ماركس خۆى ڕۆڵێكی زۆر گرنگیان بۆ ئەو كەسانە هەبوو كە دەیانویست بكەونە بەرانبەر ئەم هەلومەرجەوە. چڕكردنەوەى سەرنجی یەكەم لەسەر دەستنووسە ئابووریی و فەلسەفییەكانی 1844، دوای بڵاوبوونەوەى كۆمەڵە دەقێكی نوێ، ئاراستەكە گۆڕانی بەسەردا هات و ئەو ئەگەرەى هێنایە كە فراوانبوونی بیری ئەو زۆر دەقیقتر بونیاد بنێتەوە.
لە نیوەى دووەمی دەیەى 1840، ماركس چیتر بە بەردەوامی زاراوەى "نامۆبوون"ی بەكارنەهێنا؛ تەنها ئاوارتەیەك بۆ ئەم مەسەلەیە یەكەم كتێبی ئەو خێزانی موقەدەس (1845) بوو كە لەگەڵ ئەنگڵس بەیەكەوە نووسیان و لە هەندێك مشتومڕدا دژی برۆنۆ و ئێدگار باویەر، ئەم زاراوەیەیان بەكارهێنا و هەروەها لە یەكێك لە دەقەكانی ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانیی (1845-1846)، كە ئەمەشی لەگەڵ ئەنگڵس نووسی، دووبارە ئەم زاراوەیە دەركەوتەوە. وێڕای ئەوەى ئەو وازی لە بیرۆكەى بڵاوكردنەوەى ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانیی هێنا، ئەو لە نامیلكەى كاری بەكرێ و سەرما، كە بریتی بوو لە كۆمەڵە وتارێك لەسەر بنەماى گوتاربێژییەكانی بۆ كۆمەڵەى كرێكارانی ئەڵمانیی لە بەلجیكا لە ساڵی 1847، جارێكی دیكە گەڕایەوە سەر تیۆری نامۆبوون، هەڵبەتە خودی ئەم زاراوەیە لەم كۆمەڵە وتارەدا بەكارنەهاتووە، چونكە ئەو زاراوەیە لەو ڕۆژگارەدا بۆ بیسەرانی زۆر ئەبستراكت و زاراوەیەكی ڕووت بوو. لەم دەقانەدا، ئەو دەنووسێت كاری بەكرێ ناچێتە نێو "چالاكیی خودی ژیان"ی كرێكارەوە، بەڵكو "بەقوربانیبوونی ژیان" پیشان دەدات. هێزی كار ئەو كاڵایەیە كە كرێكار ناچارە بیفرۆشێت "تا بژیت" و "بەرهەمی چالاكییەكەى، چیتر بابەتی چالاكیی ئەو نییە"[66]:
"كرێكار كە دوانزە سەعات دەچنێت، دەڕێسێت دەچەرخێنێت، هەڵدەكۆڵێت، باردەكات و هتد ئایا دوانزە سەعات چنین، ڕستن، چەرخاندن، بونیادنان، هەڵكۆڵین، بەردشكاندن وەك ژیانی خۆى دەبینێت؟ بەپێچەوانەوە، ژیان بۆ ئەو كاتێك دەستپێدەكات كە ئەم چالاكییە كۆتایی پێدێت، لە پشتی مێز، لە ماڵەوە، لە ناو جێگەدا. لەلایەكی دیكەوە كاری دوانزە سەعاتی وەك چنین، ڕستن، چەرخاندن و هتد هیچ مانایەكیان بۆ ئەو نییە، جگە لە گەیشتن بە دەرامەت، كە ئەو بەرەو مێز، ماڵ و جێگە دەبات، ئەگەر كرمی ئاوریشمیش، بۆ بەردەوامیدان بە ژیانی خۆى وەك پەپوولە پێویستیی بە ڕستن هەبووایە، بێگومان دەبوو بە كرێكارێكی كرێگرتەى كامڵ و پێرفێكت"[67].
تا كۆتاییەكانی دەیەى 1850، هیچ گەڕانەوەیەك بۆ تیۆری نامۆبوون لە بەرهەمەكانی ماركسدا بوونی نەبوو. دوای شكستی شۆڕشەكانی 1848، ئەو ناچاربوو بۆ گوزەراندنی دوورخرانەوەى بچێتە لەندەن؛ لەوێ هەموو هێز و وزەى خۆى لەسەر لێكۆڵینەوەى ئابووریی سیاسیی چڕكردەوە و جگە لەچەند بەرهەمێكی كورت دەربارەى بابەتە مێژووییەكان[68]، هیچ كتێبێكی دیكەى بڵاو نەكردەوە. وێڕای ئەمە، ئەو كاتەى دووبارە دەستیكردەوە بەنووسین دەربارەى ئابووریی، لە كتێبی بونیادەكانی ڕەخنەى ئابووریی سیاسیی كە بە "گروندریسە" بەناوبانگە، زیاتر لە جارێك زاراوەى "نامۆبوون"ی بەكارهێناوە. ئەم دەقە لەچەند ڕووەوە شیكارییەكانی دەستنووسە ئابووریی و فەلسەفییەكانی 1844ی بەبیر دەهێناینەوە، ئەگەرچی نزیكەى دەیەیەك لێكۆڵینەوە لە كتێبخانەى بریتانیا، ڕێگای پێدا كە زۆر قوڵتر لێكۆڵینەوەیان لەسەر بكات:
"خەسڵەتی كۆمەڵایەتیی چالاكیی و هەروەها فۆرمی كۆمەڵایەتیی بەرهەم و بەشداریی تاكەكان لە بەرهەمهێناندا لێرە وەك شتێكی نامۆ و بابەتی (ئوبێكتیڤ)، لەبەرانبەر و دژی تاكەكان دەوەستێتەوە، نەك وەك پەیوەندیی ئەوان بەیەكترییەوە، بەڵكو وەك پاشكۆیەتیی ئەوان بەرانبەر بەو پەیوەندییانەى سەربەخۆ و لەدەرەوەى تاكەكان بوونی هەیە و لە پەیوەندییەكانی نێوان تاكە بێ باكەكان بەرانبەر بەیەكتری سەرچاوە دەگرن. ئاڵوگۆڕی گشتیی چالاكییەكان و بەرهەمەكان، كە بووەتە هەلومەرجێكی ژیانیی بۆ تاكەكان – پەیوەندییە ناوەكییە بەرانبەرەكانی نێوانیان – وەك شتێكی نامۆ، سەربەخۆ و وەك شت، لەبەرانبەریاندا دەردەكەوێت. لە بەهای ئاڵوگۆڕدا، پەیوەندیی كۆمەڵایەتیی نێوان تاكەكان دەگۆڕێت بۆ پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی نێوان شتەكان و توانای شەخسیی تاكەكان دەگۆڕێت بۆ سامانی بابەتیی و ئوبێكتیڤ"[69].
پاشان، شەرحی نامۆبوون لە كتێبی گروندریسەدا بە تێگەیشتنی زیاتری كاتیگۆرییە ئابووریی و شیكارییە كۆمەڵایەتییە بەهێزەكانیشەوە دەوڵەمەند و فراوانتر دەكرێت. ئەو پەیوەندییەى نێوان نامۆبوون و بەهای ئاڵوگۆڕ دروست دەكات ڕەهەندێكی گرنگی ئەم بابەتەیە. لەیەكێك لە ڕۆشنكەرەوەترین دەقەكان دەربارەى ئەم دیاردەیە لە كۆمەڵگای مۆدێرندا، ماركس نامۆبوون دەبەستێتەوە بەدژایەتیی نێوان سەرمایە و "هێزی كاری زیندوو":
"ئەو هەلومەرجە بابەتییەى كاری زیندوو بەشێوەى بەهاگەلێكی جیا و سەربەخۆ دەردەكەون كە لەناكۆكیدا لەگەڵ توانای كاری زیندوو وەك بوونێكی بابەتیی وایە.... هەلومەرجی بابەتیی توانای كاری زیندوو وەك ئەو شتە دەبینرێت كە بوونێكی سەربەخۆى هەیە، بەشێوەیەك كە بابەتێتیی (ئوبێكتیڤیتە)ی خودێك (زەینێك)ی جیاواز لە توانای كاری زیندوو و بەشێوەیەكی سەربەخۆ لەبەرانبەریدا دەردەكەوێت؛ لەم ڕووەوە، بەرهەمهێنانەوە و بەدیهاتن، واتا فراوانكردنی ئەم هەلومەرجە بابەتییانە، لەهەمانكاتدا بەرهەمهێنانەوە و بەرهەمهێنانی نوێی خودی ئەوان، وەك سامانی خودێكی نامۆ وایە كە بێباك و سەربەخۆ لەبەرانبەر توانا و هێزی كاردا دەردەكەوێت. ئەوەى بەرهەمهێنانەوە و سەرلەنوێ بەرهەم دەهێنرێتەوە، نەك تەنها ئامادەیی هەلومەرجە بابەتییەكانی كاری زیندوو، بەڵاكو ئامادەیی ئەوانە وەك بەها سەربەخۆكان، واتا ئەو بەهایانەى سەر بە خودێكی نامۆن و لەبەرانبەر هێزی كاری زیندوودا دەوەستنەوە. هەلومەرجە بابەتییەكانی كار، هەبوونێكی زەینیگەرا و خودیگەرا وەردەگرێت كە لەبەرانبەر هێزی كاری زیندوودا دەوەستێتەوە – سەرمایە بەرەو سەرمایەداریی وەردەچەرخێت"[70].
گروندریسە تەنها دەقی سەردەمی كامڵی و پێگەیشتوویی ماركس نییە كە شیكاریی بۆ نامۆبوون دەكات. پێنج ساڵ دوای نووسینی، "دەرەنجامەكانی پرۆسەى ڕاستەوخۆی بەرهەمهێنان" – هەروەها "سەرمایە"، بەرگی یەكەم، كتێبی یەكەم، بەشی چوارەم، بڵاونەكراوە (1863-1864) – بەناوبانگە، بەشێوەیەكی فراوانتر لێكۆڵینەوە ئابووریی و سیاسییەكانی بۆ نامۆبوون ئەنجام دا. ماركس دەنووسێت، "حاكمییەتی سەرمایەدار بەسەر كرێكارەوە، حاكمییەتی شتەكان بەسەر ئینسانەوە، حاكمییەتی كاری مردوو بەسەر كاری زیندووەوە، حاكمییەتی بەرهەم بەسەر بەرهەمهێنەرەوەیە"[71]. لە كۆمەڵگای سەرمایەداریدا، لە ئەنجامی "شوێنگۆڕكێی بەرهەمهێنانی كۆمەڵایەتیی كار بۆ تایبەتمەندییە ماتریالییەكانی سەرمایە"[72]، "بەكەسێتییبوونی شتەكان و بەشتبوونی كەسایەتییەكان" بەشێوەیەكی واقیعیی بوونی هەیە، كە دەردەكەوێت و "هەلومەرجی ماتریالیی كار لژێر كۆنتڕۆڵی كرێكاردا نییە بەڵكو ئەوە كرێكارە لەژێر كۆنتڕۆڵی هەلومەرجی ماتریالیی كاردایە"[73]. ماركس دەڵێت لەڕاستیدا:
"سەرمایە شتێك نییە، هەروەكچۆن پارە، شت نییە. لە سەرمایەدا، هەروەك لە پارەدا، پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە ڕوون و دیاریكراوەكانی بەرهەمهێنانی نێوان تاكەكان وەك پەیوەندییەكانی شتەكان بەتاكەكانەوە دەردەكەوێت یان ئەوەى پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە دیاریكراوەكان وەك خەسڵەتە سروشتییەكانی شتەكان لە كۆمەڵگادا دەردەكەوێت. بەبێ چینێكی وابەستە بە كرێكان، ساتێك كە تاكەكان وەك كەسە ئازادەكان ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، بەرهەمهێنانی زیادەبەها ناتوانێت بوونی هەبێت، بەبێ بەرهەمهێنانی زیادەبەها، بەرهەمهێنانی سەرمایەدارانە نابێت و لەم ڕووەوە سەرمایە و سەرمایەدار ناتوانێت بوونی هەبێت! سەرمایە و كاری بەكرێ (كاری ئەو كرێكاری هێزی كاری خۆى دەفرۆشێت) تەنها دوو ڕەهەندی یەك پەیوەندیی دەردەبڕن. پارە ناتوانێت ببێت بە سەرمایە مەگەر ئەوەى لەگەڵ هێزی كار، لەگەڵ ئەو كاڵایە ئاڵوگۆڕ بكرێت كە بەهۆى كرێكارەوە دەفرۆشرێت. بەپێچەوانەوە، كار تەنها كاتێك دەبێتە كاری بەكرێ كە هەلومەرجە بابەتییەكانی خۆی بەشێوەى هێزە سەربەخۆكان، خەسڵەتە نامۆكان، ئەو بەهایەى بۆ خۆی هەیەتی و خۆی بپارێزێت، بەپوختی وەك سەرمایە، لەبەرانبەریدا بووەستێتەوە. ئەگەر سەرمایە، لە ڕەهەندە ماتریالییەكانیدا، واتا ئەو بەها ئیستهلاكیی و بەكاربەرانەى كە سەرمایە بوونی خۆی لەنێو ئەوانەدا هەیە، بۆ هەبوونی وابەستەبێت بە هەلومەرجە بابەتییەكانی كار، ئەم هەلومەرجە بابەتییانە دەبێت بەشێوەى هاوزەمان، بەشێوەى فۆرماڵ، لەبەرانبەر كاردا وەك هێزگەلێكی نامۆ، سەربەخۆ، وەك بەهای-كاری-بەبابەتیبوو بووەستێتەوە كە وەك ئامرازێكی ڕووت مامەڵە لەگەڵ كاری زیندوودا دەكات تا بتوانێت خۆی بپارێزێت و خۆی بەرز بكاتەوە"[74].
لەمۆدێلی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریدا، كاری ئینسان دەبێت بە ئامرازی پرۆسەى هەڵكشانی بەهای سەرمایە كە "بەگۆڕینی هێزی كاری زیندوو بۆ بەشی پێكهێنەری ماتریالیی سەرمایە، ... دەبێتە جەستەیەكی بێگیانی جوڵاو و... دەست بەكار دەكات بەجۆرێك كە وەك عەشق جەزبی ناو سەرمایە دەبێت"[75]. ئەم میكانیزمە لە ئاستێكی فراوانبوودا بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەى هاوكاریی لە پرۆسەی بەرهەمهێنان، دۆزینەوە زانستییەكان و گەشەندنی ئامێر – تەواوی ئەوانەى پرۆسەگەلی كۆمەڵایەتین كە سەر بەو لایەنە دەستەجەمعییەن – دەبن بەهێزەكانی سەرمایە كە وەك خەسڵەتە سروشتییەكانی دەردەكەون و لەفۆرمی نەزمی سەرمایەداریدا لەبەرانبەر كرێكارەوە دەوەستن:
"هێزە بەرهەمهێنەرەكان... بەهۆى كاری كۆمەڵایەتییەوە گەشە دەكەن... و وەك هێزە بەرهەمهێنەرەكانی سەرمایەداریی دەردەكەون [...] یەكێتیی دەستەجەمعیی لەهاریكاری، پێكهاتە لە دابەشكردنی كار، بەهارهێنانی هێزە سروشتییەكان و زانستەكان، بەكارهێنانی بەرهەمەكانی كار وەك ئامێر – هەموو ئەمانە وەك شتێكی نامۆ، بابەتیی و ئامادە لەبەرانبەر تاكە كرێكاردا دەوەستنەوە و بەبێ دەستێوەردانی ئەوان بوونیان هەیە و بەردەوام وەك دوژمنی كرێكاران دەجوڵێنەوە. هەموویان بەسانایی وەك فۆرمی باڵادەستی ئامرازەكانی كار دەردەكەون. وەك ئەو ئوبێكت و بابەتانە وان كە سەربەخۆ لەكرێكاران هەن و بەسەر كرێكاراندا زاڵ دەبن. هەرچۆنێك بێت، شوێنی كار بەئاستێك بەرهەمی پێكهاتەى كرێكاران، وەك مێشكە بیركەرەوەكەى وایە و پێدەچێت یەكێتیی سەرمایەدار و كەسە نزمترەكانی بێت، و كرێكاران خۆیان لەڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ وەزیفەكانی سەرمایەیەكدا دەبیننەوە كە لەسەرمایەداردا دەركەوتووە و بەرجەستە بووە"[76].
لەمیانەى ئەم پرۆسەیەوە سەرمایە دەبێت بە شتێكی "تەواو ڕازئامێز". "هەلومەرجەكانی كار لەبەرانبەر كرێكاردا وەك هێزە كۆمەڵایەتییەكانی كەڵەكەكردنی لێدێت و ئەوانە فۆرمی سەرمایەدارانەیان وەك پێشگریمانەى خۆیان هەیە"[77].
 لەسەرەتای دەیەى 1960، بڵاوبوونەوەى سەرمایە، بەرگی یەك: كتێبی یەكەم، بەشی شەشەم، بڵاونەكراوە، و لەسەرووی هەموویانەوە، بڵاوبوونەوەى گروندریسە، ئاراستەیەكی بەرەو لێكدانەوەى نامۆبوون كردەوە كە جیاوازبوو لە لێكدانەوەى هەژموونگەرای ئەو چەمكە لە كۆمەڵناسیی و دەروونناسیدا. ئەو لێكدانەوەیەى لەسەر بنەمای زاڵبوون بەسەر نامۆبووندا بوو لە پراكتیكدا – بۆ ئەكتی سیاسیی بزووتنەوە كۆمەڵایەتییەكان، پارتەكان و یەكێتییە كرێكارییەكان بۆ گۆڕانی هەلومەرجەكانی كار و ژیانی چینی كرێكار. لەم ڕووەوە بڵاوبوونەوەى ئەو شتەى (دوای دەستنووسە ئابووریی و فەلسەفییەكانی 1844 لە دەیەى 1930دا) دەكرێت وەك "نەوەى دووەم"ی بەرهەمەكانی ماركس دەربارەى نامۆبوون لەقەڵەم بدرێت نەك تەنها بونیادی یەكگرتووی تیۆر بۆ لێكۆڵینەوە تازەكان دەربارەى نامۆبوون، بەڵكو لەسەرووی هەموو ئەمانەوە پلاتفۆرمێكی ئایدیۆلۆژیانەى دژەسەرمایەداریی بۆ بزووتنەوە تازە و فراوانە سیاسیی و كۆمەڵایەتییەكانی جیهان لەم ساڵانەدا دابین كرد. نامۆبوون كتێبەكانی فەیلەسوفان و ڕێڕەوەكانی گوتاربێژیی زانكۆكانی بەجێهێشت و گەڕایەوە شەقامەكان و فەزاكانی خەباتی كرێكاران و بووە ڕەخنەى كۆمەڵگای بۆرژوازیی لەحاڵەتە گشتییەكەیدا.

هەشت
فیتیشیزمی كاڵایی و لەنامۆبوون داماڵین
یەكێك لە باشترین شەرحەكانی ماركس دەربارەى نامۆبوون، لە بەشی ناسراو سەرمایە واتا "فیتیشیزمی كاڵایی و ڕاز و ڕەمزەكانی"ـە، ئەو شوێنەى ماركس دەریدەخات لە كۆمەڵگای سەرمایەدارییدا، خەڵك كەوتوونەتە ژێر كۆنتڕۆڵ و دەسەڵاتی ئەو بەرهەمانەوە كە خۆیان بەرهەمیان هێناوە. لێرەدا پەیوەندییەكانی نێوانیان، "وەك پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە سەربەخۆكانی نێوان كەسەكان نییە... بەڵكو بەپێچەوانەوە وەك پەیوەندییە ماتریالییەكانی نێوان كەسەكان و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی نێوان شتەكانە"[79].
"كەواتە ڕاز و ڕەمزی فۆرمی كاڵا تەنها لەو شتەدایە كە ئەم فۆرمە سروشتی كۆمەڵایەتیی كاری ئینسان لەچاوی ئەودا، وەك سروشتێكی بەشتبووی خودی ئەم بەرهەمانە، وەك بەكۆمەڵایەتیبوونی خەسڵەتی سروشتیی شتەكان دەردەكەوێت و لە هەمان پەیوەندیی كۆمەڵایەتییەوە بەرهەمهێنەران لەگەڵ كۆی كار بەشێوەی پەیوەندیی كۆمەڵایەتیی نێوان شتەكان لای ئەو دەردەخات كە لەدەرەوەى ئینسانەوە بوونی هەیە. لەڕێگای ئەم شوێنگۆڕكێیەوەیە كە بەرهەمەكانی كار دەبن بە كاڵا، بەشتێكی هەستپێكراو بەڵام لەسەرووی هەستەكانەوە، یان بە شتێكی كۆمەڵایەتیی[...] تەنها پەیوەندیی كۆمەڵایەتیی دیاریكراوی خودی ئینسانەكانە كە لێرەدا و لای ئەوان، بەشێوەیەكی تارماییئاسا پەیوەندیی شتەكانی بەخۆیەوە گرتووە. كەواتە بۆ دۆزینەوەى هاوشێوەكان و تەمسیلەكانی ئەم چەشنە، دەبێت بەرەو دۆڵی تەمومژاوی ئایین هەڵبفڕین. لەوێ داهێنراوەكانی سەر ئینسان، وەك پەیكەرەكانی وابەستە بەخۆیان دەردەكەون كە وەك بڵێیت ژیانێكی تایبەت بەخۆیان هەیە و لەگەڵ یەكتری و ئینسانەكاندا لەپەیوەندیدان. بەمجۆرەیە بەرهەمەكانی دەستی ئینسانەكان لە جیهانی كاڵاكاندا. من ناو لەوە دەنێم فیتیشیزم، خەسڵەتێك كە وێڕای بەرهەمهێنانی بەرهەمەكانی كار بەشێوەى اڵا، خۆیان بەوانەەوە دەلكێنن و بۆیە لە بەرهەمهێنانی كاڵایی جیانابنەوە"[80].
دوو ڕەگەز لەم پێناسەدا هێڵێكی جیاكەرەوەى ڕوون و ئاشكرا دەكێشن لەنێوان وێنای ماركس دەربارەى نامۆبوون و وێنای زۆرینەی نووسەرانی دیكە كە لەم نووسینەدا باسمان كردن. یەكەم، ماركس فیتیشیزم نەك وەك مەسەلەیەكی تاكەكەسی، بەڵكو وەك دیاردەیەكی كۆمەڵایەتیی، نەك وەك شتێكی پەیوەست بە زەینەوە، بەڵكو وەك هێزێكی ڕاستەقینە لێیتێدەگات، فۆرمێكی دیاریكراوی هەیمەنە و دەسەڵات و كۆنتڕۆڵ كە هۆی لەنێو ئابووریی بازاڕ لەئەنجامی گۆڕانكاریی بابەت و ئوبێكتەكان بۆ خود و سوبێكتەكان، دادەمەزرێنێت. بەمجۆرە شیكاریی ئەو بۆ نامۆبوون كورت نابێتەوە بۆ نائارامییە زەینییەكانی پیاوان و ژنانی تاك و تەنها، بەڵكو فراوان دەبێتەوە بۆ پرۆسە كۆمەڵایەتییەكان و چالاكییە بەرهەمهێنەرەكان. دووەم، فیتیشیزم لای ماركس لەڕاستیدا خۆى لەواقیعییەتی مێژوویی دیاریكراوی بەرهەمهێنانەدا دەردەخات، واقیعییەتی كاری بەكرێ؛ ئەمە تەنها بەشێكی پەیوەندیی نێوان تاكەكان و شتەكان نییە بە مانای وردی وشەكە، بەڵكو بەپێچەوانەوە بەشێكە لە پەیوەندیی ئینسان و جۆرێكی دیاریكراوی ئوبێكتیڤیتە و بەبابەتبوون: فۆرمی كاڵایی.
لە كۆمەڵگای بۆرژوازیدا، چۆنایەتییەكان و پەیوەندییە ئینسانییەكان، دەبن بە چۆنایەتییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان شتەكان. ئەم تیۆرە كە لۆكاچ ناوی دەنێت بەشتبوون، نامۆبوون لەڕوانگەى پەیوەندییە ئینسانییەكانەوە پیشان دەدات، لەكاتێكدا چەمكی فیتیشیزم بە نامۆبوونەوە، لەپەیوەندیی بە كاڵاكانەوە دەجوڵێتەوە. هاوشان لەگەڵ ئەوانەى ڕەتی دەكەنەوە كە تیۆری نامۆبوون لە بەرهەمەكانی قۆناغی كامڵێتیی ماركسدا بوونی هەبێت، دەبێت جەخت بكەینەوە فیتیشیزمی كاڵا بەهیچ جۆرێك شوێنی نامۆبوون ناگرێتەوە، بەڵكو تەنها ڕەهەندێكی نامۆبوون پیشان دەدات.
پێشكەوتنی تیۆری لە دەستنووسە ئابووریی و فەلسەفییەكانی 1844 تا سەرمایە و دەقەكانی پەیوەست پێیەوە. تەنها بریتی نییە لە دیقەتی تیۆریی زیاتری شیكارییەكەى ئەو دەربارەى نامۆبوون، بەڵكو هەروەها داڕشتنێكی نوێی سنوورەكانیشە كە بۆ زاڵبوون بەسەر نامۆبووندا زەروورین. لەبەر ئەوەى لە 1844دا گوتی ئینسانەكان لەڕێگای سڕینەوەى بەرهەمهێنانی تایبەتی و دابەشكردنی كارەوە دەبنە هۆى سڕینەوەی نامۆبوون، ڕەوتی جوڵە بەرەو كۆمەڵگایەكی بەدەر لەنامۆبوون لە سەرمایە و ڕەشنووسەكانیدا ئاڵۆزتر بوو. ماركس دەریخست سەرمایەداریی سیستەمێكە كە كرێكاران لەژێر كۆنتڕۆڵ و هەیمەنەى سەرمایە و هەلومەرجێك دان كە سەرمایە بەسەریاندا دەسەپێنێت. وێڕای ئەمە، سەرمایەداریی، بونیادگەلێكی بۆ كۆمەڵگایەكی پێشكەوتووتر دابین كردووە و لەڕێگای بەگشتێتیكردنی بەرژەوەندییەكانی، ئینسانەكان دەتوانن كە لە بەردەوامی ڕەوتی خێرای پەرەسەندنی كۆمەڵایەتیدا پێشبكەون كە سەرمایەداریی دابینی كردووە. بەگوێرەى ماركس، ئەو سیستەمەى كەڵەكەكردنی فراوانی سامان بۆ ژمارەیەكی كەم دابین دەكات، مەحرومكردن و چەوساندنەوەى جەماوەری گشتیی كرێكاران دەبێت "بە هاوپشتیی ئینسانە ئازادەكان، كار لەگەڵ ئامرازی بەرهەمهێنانی هاوبەش، و فۆرمە جیاوازەكانی هێزی كار لە وشیاریی تەواودا وەك هێزێكی كۆمەڵایەتیی تاقانە" ببنە جێگرەوەى سیستەمەكە[82]. ئەمجۆرە لەبەرهەمهێنان زۆر جیاوازە لەگەڵ كاری بەكرێ، چونكە فاكتەرە دیاریكەرەكانی خۆى دەخاتە ژێر فەرمانێكی دەستەجەمعییەوە، خێرا خەسڵەتێكی كۆمەڵایەتیی وەردەگرێت و كار دەكات بە چالاكییەكی كۆمەڵایەتیی ڕاستەقینە. ئەمە وێنای كۆمەڵگایەك بوو تیایدا دژی جەمستەری "جەنگی هەمووان دژی هەمووان"ی تۆماس هۆبز وەستابووەوە؛ و دامەزراندنی ئەو كۆمەڵگایەش پێویستی بە پرۆسەیەكی سیاسیی ڕووت نییە، بەڵكو هەروەها گۆڕانكاریی مەیدانی بەرهەمهێنانیشە. بەڵام ئەمجۆرە گۆڕانكارییە لە پرۆسەى كاردا دوو سنووردارێتیی هەیە:
"ئازادیی لەم مەیدانەدا تەنها دەتوانێت ئەو شتە بگرێتەوە كە ئینسانی بەكۆمەڵایەتیی بووە و بەشێوەیەكی عەقڵانیی بەرهەمهێنەرانی پێكەوەبەستراو بەسەر پرۆسەى میتابۆلیزمی ئینسان لەگەڵ سروشت بەڕێوە ببەن و لەبری ئەوەى لەژێر هەیمەنەیدا وەك هێزێكی كوێر، بووەستن، بیخەنە ژێر كۆنتڕۆڵی دەستەجەمعیی خۆیان و ئەم كارە بەلانیكەمی تێچوونی وزە و لە هەلومەرجێكدا ئەنجام بدەن ك بۆ جەوهەری ئینسانیی خۆیان، گونجاوترین و بەبەهاترین بێت"[83].
ئەم سیستەمە پاش سەرمایەدارییەى بەرهەمهێنان هاوشانی پێشكەوتنی زانستیی-تەكنەلۆژیی و دوای ئەوە كەمكردنەوەى كاری ڕۆژانە، ئەگەر و توانایەك بۆ سەرهەڵدانێك و دروستبوونێكی نوێی كۆمەڵایەتیی دابین دەكات بەجۆرێك كاری ناچاریی و نامۆبوونی سەپێنراو بەهۆى سەرمایە و یاساكانییەوە وردە وردە لەلایەن چالاكیی وشیارانە و داهێنەرانەوە جێگای دەگیرێتەوە كە لەودیوی هێرشەكانی زەروورەتەوە وەستاون و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە كامڵەكان دەبنە جێگرەوەى ئاڵوگۆڕی بەڕێكەوت و جیانەكراوە كە بەهۆی یاساكانی كاڵا و پارەوە سەپێنراوە[84]. لێرەدا چیتر مەیدانی ئازادیی بۆ سەرمایە بوونی نییە بەڵكو مەیدانی ئازادیی ڕەسەنی ئینسانییە.



سەرچاوە


Marcello Musto (2010), Revisiting Marx’s Concept of Alienation, Socialism and Democracy, Vol.24, No.3, pp.79–101.

پەراوێزەكان
1. Histoire et conscience de classe, trans. Kostas Axelos and Jacqueline Bois, Paris: Minuit, 1960.
2. Georg Luka´cs, History and Class Consciousness, Cambridge: MIT Press, 1971, xxiv.
3. Isaak Illich Rubin, Essays on Marx’s Theory of Value, Detroit: Black & Red, 1972, 5.
4. , 28 (trans. mod.).
5. , 59.
6. In fact, Marx had already used the concept of alienation before he wrote the Economic-Philosophical Manuscripts of 1844. In one text he published in the Deutsch-Franzo¨sische Jahrbu¨cher (February 1844) he wrote: “It is [. . .] the task of history, once the otherworld of truth has vanished, to establish the truth of this world. It is the immediate task of philosophy, which is in the service of history, to unmask self-estrangement in its unholy forms once the holy form of human self-estrangement has been unmasked.Thus the criticism of heaven turns into the criticism of earth, the criticism of religioninto the criticism of law and the criticism of theology into the criticism of politics.” Karl Marx, “A Contribution to the Critique of Hegel’s Philosophy of Right. Introduction,” in Karl Marx, Early Writings, London: Penguin, 1992, 244–5. Karl Marx, “A Contribution to the Critique of Hegel’s Philosophy of Right. Introduction,” in Karl Marx, Early Writings, London: Penguin, 1992, 244–5.
7. In Marx’s writings one finds the term Entfremdung as well as Enta¨usserung. These had different meanings in Hegel, but Marx uses them synonymously. See Marcella D’Abbiero, Alienazione in Hegel. Usi e significati di Enta¨usserung, Entfremdung Vera¨usserung, Rome: Edizioni dell’Ateneo, 1970, 25-7.Marcella D’Abbiero, Alienazione in Hegel. Usi e significati di Enta¨usserung, Entfremdung Vera¨usserung, Rome: Edizioni dell’Ateneo, 1970, 25-7.
8. Karl Marx, “Economic and Philosophical Manuscripts (1844),” in Early Writings, 324.
9. , 327.
10. , 330. For an account of Marx’s four-part typology of alienation, see Bertell Ollman, Alienation, New York: Cambridge University Press, 1971, 136–52.
11. Karl Marx, “Economic and Philosophical Manuscripts (1844),” 333.
12. Karl Marx, “Excerpts from James Mill’s Elements of Political Economy,” in Early Writings, 278.
13. Martin Heidegger, Being and Time, San Francisco: Harper, 1962, 220–1. Martin Heidegger, Being and Time, San Francisco: Harper, 1962, 220–1. In the 196 preface to his republished History and Class Consciousness, Luka´cs observed that in Heidegger alienation became a politically innocuous concept that “sublimated a critique of society into a purely philosophical problem” (Luka´cs, xxiv). Heidegger also tried to distort the meaning of Marx’s concept of alienation: in his Letter on “Humanism” (1946), he noted approvingly that, “by experiencing alienation, [Marx] attains an essential dimension of history” (Martin Heidegger, “Letter on Humanism,” in Basic Writings, London: Routledge, 1993, 243) – a misleading formulation which has no basis in Marx’s writings.
14. Herbert Marcuse, “On the Philosophical Foundation of the Concept of Labor in Economics,” Telos 16 (Summer, 1973), 25.
15. , 16–17.
16. , 25.
17.
18. , 14–15.
19. Herbert Marcuse, Eros and Civilization, Boston: Beacon Press, 1966, 45.
20. , 46–7. Ibid., 46–7. Georges Friedmann was of the same view, arguing in The Anatomy of Work (New York: Glencoe Press, 1964 that the overcoming of alienation was possible. only after liberation from work
21. Marcuse, Eros and Civilization, 156.
21. , 155.
22. , 198.
23. , 155. the evocation of a ‘libidinal rationality which is not only compatible with but even promotes progress toward higher forms of civilized freedom’ (199). On the relationship between technology and progress, see Kostas Axelos, Alienation, Praxis, and Techne´ in the Thought of Karl Marx, Austin/London: University of Texas Press, 1976.
25. Max Horkheimer, Theodor W. Adorno, Dialectic of Enlightenment, New York: Seabury Press, 1972, 121.
26. See Sigmund Freud, Civilization and its Discontents, New York: Norton, 1962, 62.
27. Erich Fromm, The Sane Society, New York: Fawcett, 1965, 111.
28. Erich Fromm, Marx’s Concept of Man, New York: Frederick Ungar, 1961, 56–7. This failure to understand the specific character of alienated labour recurs in his writings on alienation in the 1960s. In an essay published in 1965 he wrote: “One has to examine the phenomenon of alienation in its relation to narcissism, depression, fanaticism, and idolatry to understand it fully.” “The Application of Humanist Psychoanalysis to Marx’s Theory,” in Erich Fromm, ed., Socialist Humanism, New York: Doubleday, 1965, 221.
29. See Alexandre Koje`ve, Introduction to the Reading of Hegel: Lectures on the Phenomenology of Spirit, Ithaca: Cornell University Press, 1980.
30. Jean Hyppolite, Studies on Marx and Hegel, New York/London: Basic Books, 1969, 88.
31. Istva´n Me´sza´ros, Marx’s Theory of Alienation, London: Merlin Press, 1970, 241 ff.
32. Hannah Arendt, The Human Condition, Chicago: University of Chicago Press, 1958, 253–4.
33. , 254.
34. The directors of the Institute of Marxism–Leninism in Berlin even managed to exclude the Economic-Philosophical Manuscripts of 1844 from the numbered volumes of the canonical Marx-Engels Werke, relegating them to a supplementary volume with a smaller print run.

32. Adam Schaff, Alienation as a Social Phenomenon, Oxford: Pergamon Press, 1980, 21.
33. Daniel Bell, “The Rediscovery of Alienation: Some notes along the quest for thehistorical Marx,” Journal of Philosophy, vol. LVI, 24 (November, 1959), 933–52,
37. Henri Lefebvre, Critique of Everyday Life, London: Verso, 1991, 53.
38. Lucien Goldmann, Recherches dialectiques, Paris: Gallimard, 1959, 101.
39. Thus Richard Schacht (Alienation, Garden City: Doubleday, 1970) noted that “ther is almost no aspect of contemporary life which has not been discussed in terms of ‘alienation’” (lix); while Peter C. Ludz (“Alienation as a Concept in the Social Sciences,” reprinted in Felix Geyer and David Schweitzer, eds., Theories of Alienation, Leiden: Martinus Nijhoff, 1976) remarked that “the popularity of the concept serves to increase existing terminological ambiguity” (3).
40. David Schweitzer, “Alienation, De-alienation, and Change: A critical overview of current perspectives in philosophy and the social sciences,” in Giora Shoham, ed., Alienation and Anomie Revisited, Tel Aviv: Ramot, 1982,
41. Guy Debord, The Society of the Spectacle, Canberra: Hobgoblin 2002, 13.
42. , 9.
43. , 11.
44. , 12.
45. , 11.
46. , 13.
47. Jean Baudrillard, The Consumer Society, London: Sage, 1998, 191.
48. , 195–6.
49. , 196.
50. See for example John Clark, “Measuring alienation within a social system,” American Sociological Review, vol. 24, n. 6 (December 1959), 849–52.
51. See Schweitzer, “Alienation, De-alienation, and Change” (note 40), 36–7.
52. A good example of this position is Walter Kaufman’s “The Inevitability of Alienation,” his introduction to Schacht’s previously quoted volume, Alienation. For Kaufman, “life without estrangement is scarcely worth living; what matters is to increase men’s capacity to cope with alienation” (lvi).
53. Schacht, Alienation, 155.
54. Seymour Melman, Decision-making and Productivity, Oxford: Basil Blackwell, 1958, 18, 165–6.
55. (“a measure of alienation”, American Sociological, vol 22, no. 6 Desember 1975,
56. Ibid., 674. To prove his point, Nettler noted that “to the question, ‘Would you just as soon live under another form of government as under our present one?’ all responded with some indication of possibility and none with rejection” (674). He even went so far as to claim “that alienation is related to creativity. It is hypothesized that creative scientists and artists . . . are alienated individuals . . . that alienation is related to altruism [and] that their estrangement leads to criminal behavior
57. (676–7).Melvin Seeman, “On the Meaning of Alienation,” American Sociological Review, vol. 24, no. 6 (December 1959), 783–91. In 1972 he added a sixth type to the list: “cultural estrangement.” (See Melvin Seeman, “Alienation and Engagement,” in Angus Campbell and Philip E. Converse, eds., The Human Meaning of Social Change, New York: Russell Sage, 1972, 467–527.)
58. Robert Blauner, Alienation and Freedom, Chicago: University of Chicago Press, 1964, 15.
59. , 3.
60. Walter R. Heinz, eds., “Changes in the Methodology of Alienation Research,” in Felix Geyer and Walter R. Heinz, eds., Alienation, Society and the Individual, New Brunswick/London: Transaction, 1992, 217.
61. Felix Geyer and David Schweitzer, “Introduction,” in idem, eds., Theories of Alienation (note 39), xxi–xxii, and Felix Geyer, “A General Systems Approach to Psychiatric and Sociological De-alienation,” in Giora Shoham, ed. (note 40), 141.
62. Geyer and Schweitzer, ‘Introduction’, xx–xxi.
63. David Schweitzer, “Fetishization of Alienation: Unpacking a Problem of Science, Knowledge, and Reified Practices in the Workplace,” in Felix Geyer, ed., Alienation, Ethnicity, and Postmodernism, Westport/London: Greenwood Press, 1996, 23.
64. John Horton, “The Dehumanization of Anomie and Alienation: a problem in the ideology of sociology,” The British Journal of Sociology, vol. XV, no. 4 (1964), 283–300, and David Schweitzer, “Fetishization of Alienation,” 23.
65. See Horton, “Dehumanization.” This thesis is proudly championed by Irving Louis Horowitz in “The Strange Career of Alienation: how a concept is transformed without permission of its founders,” in Felix Geyer, ed. (note 63), 17–19.
66. Karl Marx, “Wage Labour and Capital,” in Marx-Engels Collected Works, vol. 9, New York: International Publishers, 1977, 202.
67. , 203.
68. The Eighteenth Brumaire of Louis Bonaparte, Revelations concerning the Communist Trial in Cologne and Revelations of the Diplomatic History of the Eighteenth Century.
69. Karl Marx, Grundrisse, London: Penguin, 1993, 157.
70 , 461–2.
71. Karl Marx, ‘Results of the Immediate Process of Production’, in idem, Capital, Volume 1, London: Penguin, 1976, 990.
72. , 1058.
73. , 1054.
74. , 1005–6 (emphasis in the original).
75. , 1007.
76. , 1054 (emphasis in the original)
77. , 1056.
78. See Marcello Musto, ed., Karl Marx’s Grundrisse: Foundations of the Critique of Political Economy 150 years Later, London/New York: Routledge, 2008, 177–280.
79. Karl Marx, Capital,Volume 1, 166.
80. , 164–5.
81. Schaff, Alienation as a Social Phenomenon, 81.
82. Capital, Volume 1, 171.
83. Karl Marx, Capital, Volume 3, London: Penguin, 1981, 959.
84. For reasons of space, a consideration of the unfinished and partly contradictory nature of Marx’s sketch of a non-alienated society will have to be left to a future study.


سەرچاوەكان


Arendt, Hannah . 1958. The Human Condition, Chicago: University of Chicago Press.
Axelos, Kostas. 1976. Alienation, Praxis, and Techne in the Thought of Karl Marx, Austin/London: University of Texas Press.
Baudrillard, Jean. 1998. The Consumer Society, London: Sage.
Bell, Daniel. 1959. “The Rediscovery of Alienation: Some notes along the quest for the historical Marx,” Journal of Philosophy, vol. LVI, no. 24, pp. 933–52.
Blauner, Robert. 1964. Alienation and Freedom, Chicago: University of Chicago Press.
Clark, John. 1959. “Measuring alienation within a social system”, American Sociological Review, vol. 24, no. 6, pp. 849–52.
D’Abbiero, Marcella. 1970. Alienazione in Hegel. Usi e significati di Entaeusserung, Entfremdung, Veraeusserung, Rome: Edizioni dell’Ateneo.
Debord, Guy. 2002. The Society of the Spectacle, Canberra: Hobgoblin.
Freud, Sigmund. 1962. Civilization and its Discontents, New York: Norton.
Friedmann, Georges. 1964. The Anatomy of Work, New York: Glencoe Press.
Fromm, Erich. 1961. Marx’s Concept of Man, New York: Frederick Ungar.
Fromm, Erich. 1965a. The Same Society, New York: Fawcett.
Fromm, Erich (ed.). 1965b. “The Application of Humanist Psychoanalysis to Marx’s Theory”, in Socialist Humanism, New York: Doubleday, pp. 228–45.
Geyer, Felix. 1982. “A General Systems Approach to Psychiatric and Sociological De-alienation”, in Giora Shoham (ed.) Alienation and Anomie Revisited, Tel Aviv: Ramot, pp.139–74.
Geyer, Felix and Walter R. Heinz (eds.) 1992. Alienation, Society, and the Individual, New Brunswick/ London: Transaction.
Geyer, Felix and David Schweitzer (eds.). 1976. “Introduction”, Theories of Alienation, Leiden: Martinus Nijhoff, pp. xiv–xxv.
Goldmann, Lucien. 1959. Recherches dialectiques, Paris: Gallimard.
Heidegger, Martin. 1962. Being and Time, San Francisco: Harper.
Heidegger, Martin. 1993. “Letter on Humanism”, in Basic Writings, London: Routledge.
Heinz, Walter R. 1992. “Changes in the Methodology of Alienation Research”, in Felix Geyer and
Walter R. Heinz (ed.), Alienation, society, and the individual, New Brunswick, NJ: Transaction, pp. 213–21.
Horkheimer, Max and Adorno, W. Theodor. 1972. Dialectic of Enlightenment, New York: Seabury Press.
Horowitz, Irving Louis. 1996. “The Strange Career of Alienation: how a concept is transformed without permission of its founders”, in Felix Geyer (ed.) Alienation, Ethnicity, and Postmodernism, Westport/London: Greenwood Press, pp. 17–20.
Horton, John. 1964. “The Dehumanization of Anomie and Alienation: a problem in the ideology of sociology”, The British Journal of Sociology, vol. XV, no. 4, pp. 283–300.
Hyppolite, Jean. 1969. Studies on Marx and Hegel, New York/London: Basic Books.
Kaufmann, Walter. 1970. “The Inevitability of Alienation”, in Richard Schacht’s Alienation, Garden
City: Doubleday, pp. xv–lviii.
Kojeve, Alexander. 1980. Introduction to the Reading of Hegel: Lectures on the Phenomenology of Spirit, Ithaca: Cornell University Press.
Lefebvre, Henri. 1991. Critique of Everyday Life, London: Verso.
Ludz, Peter C. 1976. “Alienation as a Concept in the Social Sciences”, in Felix Geyer and David Schweitzer (eds.) Theories of Alienation, Leiden: Martinus Nijhoff, pp. 3–37.
Lukacs, Georg. 1960. Histoire et conscience de classe, Paris: Minuit.
Lukacs, Georg. 1971. History and Class Consciousness, Cambridge: MIT Press.
Marcuse, Herbert. 1966. Eros and Civilization, Boston: Beacon Press.
Marcuse, Herbert. 1973. “On the Philosophical Foundation of the Concept of Labor in Economics”, Telos vol. 16, no. 25, pp. 2–37.
Marx, Karl. 1976. “Results of the Immediate Process of Production”, in Capital Vol. I, London: Penguin, pp. 941–1084.
Marx, Karl. 1977. “Wage Labour and Capital”, in Marx-Engels Collected Works, vol. 9, New York:
International Publishers, pp. 197–228.
Marx, Karl. 1976. Capital Volume I, London: Penguin.
Marx, Karl. 1981. Capital Volume III, London: Penguin.
Marx, Karl. 1992a. “A Contribution to the Critique of Hegel’s Philosophy of Right. Introduction,” in Karl Marx, Early Writings, London: Penguin, pp. 243–57.
Marx, Karl. 1992b. “Economic and Philosophical Manuscripts (1844)”, in Karl Marx, Early Writings, London: Penguin, pp. 279–400.
Marx, Karl. 1992c. “Excerpts from James Mill’s Elements of Political Economy”, in Karl Marx, Early Writings, London: Penguin, pp. 259–78.
Marx, Karl. 1993. Grundrisse, London: Penguin.
Melman, Seymour. 1958. Decision-making and Productivity, Oxford: Basil Blackwell.
Meszaros, Istvan. 1970. Marx’s Theory of Alienation, London: Merlin Press.
Musto, Marcello (ed.). 2008. Karl Marx’s Grundrisse: Foundations of the Critique of Political Economy 150 years Later, London/New York: Routledge.
Nettler, Gwynn. 1957. “A Measure of Alienation”, American Sociological Review, vol. 22, no. 6, pp. 670– 77.
Ollman, Bertell. 1971. Alienation, New York: Cambridge University Press.
Rubin, Isaak Illich. 1972. Essays on Marx’s Theory of Value, Detroit: Black & Red.
Schacht, Richard. 1970. Alienation Garden City: Doubleday.
Schaff, Adam. 1980. Alienation as a Social Phenomenon, Oxford: Pergamon Press.
Schweitzer, David. 1982. “Alienation, De-alienation, and Change: A critical overview of current perspectives in philosophy and the social sciences”, in Giora Shoham (ed.) Alienation and Anomie Revisited, Tel Aviv: Ramot, pp. 27–70.
Schweitzer, David. 1996. “Fetishization of Alienation: Unpacking a Problem of Science, Knowledge, and Reified Practices in the Workplace”, in Felix Geyer (ed.) Alienation, Ethnicity, and Postmodernism, Westport/London: Greenwood Press, pp. 21–36.
Seeman, Melvin. 1959. “On the Meaning of Alienation”, American Sociological Review, vol. 24, no. 6, pp. 783–91.
Seeman, Melvin. 1972. “Alienation and Engagement”, in Angus Campbell and Philip E. Converse (eds.) The Meaning of Social Change, New York: Russell Sage, pp. 467–527.